ئای ئۆ ئێس 13, كانونی یه‌كه‌م 2017

گووگڵ 3 ئەپی نوێی بڵاوکردەوە

گووگڵ ۳ ئەپی نایابی بڵاوکردەوە بۆ ئارەزومەندانی دەستکاری کردنی وێنە.

۳ ئەپەکە ئەمانەن

ئەپی Sellfissimo

بە شێوەی ڕاستەوخۆ وێنەی سێڵفیت لێ دەگرێت و بە خودکارانە لە لیستێکدا ڕێکیان دەخات. ئەم ئەپە ئەپێکی تاقیکارییە لە لایەن گووگڵەوە و کاری لەسەر دەکرێت، ئەم ئەپە تەنیا بۆ هەردوو سیستمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و تۆی خوێنەری کەی ئای تی ئێن دەتوانیت ئەپەکە دابگریت.

ئەپی Storyboard

ئەم ئەپە ڤیدیۆکانی ناو مۆبایلەکەت لێ وەردەگرێت و چەند وێنەیەکی لێ درووست دەکات و ڕێکیان دەخات و ڕێکخستنی ڕەنگیان بۆ ئەنجام دەدات. ئەپەکە تەنیا بۆ سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەردەستە و تۆی خوێنەری کەی ئای تی ئێنیش دەتوانیت کرتە بکەیت بۆ داگرتنی ئەپەکە.

ئەپی Scrubbies 

ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات کە سوڕێکی ڤیدیۆیی درووست بکەیت بە هەمان شێوەی Boomerangـی تایبەتمەندی نێو ئەپی ئینستەگرام. ئەپەکە تەنیا بۆ سیستمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس بەردەستە و تۆی خوێنەری ئازیزی کەی ئای تی ئێنیش دەتوانیت کرتە بکەیت بۆ داگرتنی ئەپەکە.

بۆچونی تۆ