10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 13, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

زنجیرە فێرکاری فۆتۆگرافی “ئاشنا بوون بە جۆرەکانی فۆتۆگرافی”


فۆتۆگرافی وەک هەر شتێکی دیکە جۆری خۆی هەیە و هەر جۆرێکیش تایبەتمەندی بواری خۆی هەیە
لێرەدا دیارترین جۆرەکانی فۆتۆ دەخەینە ڕوو کە ئەمانەن

فۆتۆگرافی ئاسمانی Aerial Photography

پێناسە: وێنەکانی ئەم جۆرە لە ئاسمانەوە یاخوود لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەگیریت .
دیارترین پێویستیەکان: درۆن(کواد کۆپتەر), باڵۆن, فڕۆکە,هێلی کۆپتەر….هتد
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:نیوەڕۆ

فۆتۆگرافی تەلار و باڵەخانە Architectural photography

پێناسە:بەو جۆرەی فۆتۆ دەوترێت کە گوزارشت لە تەلارێک یان باڵەخانەیەک دەکات بە جوانترین شێوە.
دیارترین پێویستیەکان:کامێرای فوولفرێم,لێنزی چاوە ماسی , لێنزی واید….هتد
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:کاتی زێڕین (Golden hour) کە بەیانیان کاتی خۆرهەڵاتن و ئێواران لە خۆرئاوابوونە.

فۆتۆگرافی ئاشکرا candid photography 

پێناسە:لەم جۆرەی فۆتۆگرافی بەبێ ئامادەکاری و بەکارهێنانی کەلوپەلێکی زۆر وێنەیەکی فۆتۆگرافی لە چرکەساتی ڕوودانی دەگیرێت ,بەمەرجێک فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هەلی خۆی بکات نەک ئاماژە بە ئۆبجێکتەکە بکات.
دیارترین پێویستیەکان:——
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:هەموو کاتێک

فۆتۆگرافی بەڵگەیی Documentary photography

پێناسە: بە بەڵگەکردنی ڕووداوێکە لە ڕووداوێکی بینراو بۆ وێنەیەکی مێژوویی.
دیارترین پێویستیەکان:——–
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:چرکەساتی ڕووداوەکە (ئامادەکاری بکرێت بۆ چرکەساتی گونجاو)

 

فۆتۆگرافی مۆدە Fashion photography

پێناسە: ئەو جۆرەی فۆتۆگرافییە کە مەبەست لێی فرۆشتن یان ساغکردنەوەی بەرهەمێکە وەک(پۆشاک) .
دیارترین پێویستیەکان:فلاشی بەهێز,سۆفت بۆکس, کامێرای بەرزە کوالێتی, بیرۆکە ……هتد
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:گشت کاتێک جگە لە نیوەڕۆ
ڕێنمایی: وێنەگرتن لە نیوەڕۆدا سێبەرێکی زۆر لەسەر ڕوخسار درووست دەکات.

فۆتۆگرافی خۆراک food photography
پێناسە: وێنەگرتنی خۆراکە کە لە ڕێستۆرانتێک پێشکەش بکرێت یان دەسکردی کەسێکی دیکە بێت.
دیارترین پێویستیەکان: ڕووناکی سروشتی , ستاند…..هتد
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:ڕۆژ

فۆتۆگرافی لاندسکەیپ lanscape photography

پێناسە:وێنەگرتنی سرووشتە لە کاتێکدا دەستکاری و جێ دەستی مرۆڤی پێوە دیاربێت.
دیارترین پێویستیەکان:کامێرای فوولفرێم, لێنزی واید, ستاند, فلتەری ئێن-دی.
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:کاتی زێڕێن(گۆڵدن هاوە)

فۆتۆگرافی شەتەری درێژ Night-long exposure photography

پێناسە:جۆرێکی فۆتۆیە کە وێنەکانی لە تاریکی (یان شەو) دەگیرێت ,تیایدا ڕووناکی بە هێڵی درێژ دەردەکەوێت.
دیارترین پێویستیەکان:کامێرای دیجیتاڵ,سەرچاوەی ڕووناکی (ئاگر , لایت,گڵۆپ), ستاند.
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:شەو

فۆتۆگرافی ڕۆژنامەگەری Photojournalism

پێناسە:بە هەمان شێوەی فۆتۆگرافی بەڵگەییە , لە چرکەساتی ڕووداوێک وێنە دەگیرێت , ئەوەی کە لە فۆتۆگرافی بەڵگەیی جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە لە فۆتۆ جۆرناڵیزم وێنەکە بۆ جیهان بڵاودەکرێتەوە , تا زۆرترین کەس بیبینێت.
دیارترین پێویستیەکان:مەشق , خوێندنی زانستی ڕۆژنامەگەری , ڕێگەپێدان…..هتد
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:چرکەساتی ڕوودان

فۆتۆگرافی هونەرە جوانەکانConceptual/ fine art photography

پێناسە:جۆرێکی فۆتۆیە کە پشت دەبەستێت بە بیرۆکەی نایاب و هونەری قووڵ,کە تیایدا لە چەندین بابەت و ئۆبجێکتی سادە وێنەیەکی نایاب و هونەری پێک بهێندرێت.
دیارترین پێویستیەکان:بیرۆکە گەورەترین پێویستییە
یباشترین کات بۆ وێنەگرتن: گشت کاتێک

فۆتۆگرافی کەسایەتی Portraiture

پێناسە:بریتیە لە وێنەیەک کە گوزارشت بکات لە ڕووخسار یان شێوەی کەسێک, بە جۆرێکی دی واتە وێنەگرتنی کەسێک.
دیارترین پێویستیەکان:هەمان پێداویستیەکانی فاشیۆن فۆتۆگرافی
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:هەمان کاتی فاشیۆن فۆتۆگرافی

 

فۆتۆگرافەری وەرزشی Sport photography

پێناسە:ئەو جۆرەی فۆتۆگرافییە کە تیایدا وێنەی وەرزشێک دەگیرێت .
دیارترین پێویستیەکان:لێنزی تێلیفۆتۆ, کامێرای خێرا (سەروو ٧ ئێف پی ئێس), مۆنۆپۆد(ستاندی یەک قاچ),
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:————-
ڕێنمایی: هەمیشە لەم جۆرەدا ئایزۆی بەرز بەکاربێنە ,چونکە ڕێگەت پێدەدات شەتەری زۆر خێرا بەکاربێنیت.

فۆتۆگرافی سەرشەقام (ئازاد) Street photography

پێناسە: ئازادترین جۆری فۆتۆگرافییە و کەسی فۆتۆگرافەری ئەم بوارە بە ئازادانە چی بوێت دەتوانێت بیچرکێنێت لە پۆرترێت , سیتی سکەیپ,ئارکیتێکچە, سلۆ شەتە……هتد.
دیارترین پێویستیەکان:سادەترین کامێرا تەنانەت مۆبایل کاری پێدەکرێ.

فۆتۆگرافی جەنگ War photography

پێناسە: بەو جۆرانەی فۆتۆ دەگوترێت کە لە جەنگە گەرمەکاندا دەگیرێت ,چ بە مەبەستی بەڵگەیی کردنی بێت یان جۆرناڵیستی بێت. دیارترین پێویستیەکان:کڵاوی پاراستن,گوللە نەبڕ,لێنزی تێلیفۆتۆ ,کامێرای بەهێز.

فۆتۆگرافی یادەکان Event Photography

پێناسە: ئەو جۆرەی فۆتۆگرافییە کە یادەکان بە جوانترین شێوە تۆماردەکرێن , بۆ نموونە( هاوسەرگیری ,لەدایکبوون,یادە نەتەوەیی و ئاینیەکان)
دیارترین پێویستیەکان:فلاش,سۆفت بۆکس,کامێرای ڕوونی بەرز,ئەمبرێلا,ستاند,…….هتد
باشترین کات بۆ وێنەگرتن:گشت کاتێک جگە لە نیوەڕۆ.

فۆتۆگرافی وردیلە Macro Photography
پێناسە :تیایدا بە جۆرێکی خەیاڵی بە جۆرێک کە چاوی ئاسایی ناتوانێت بیبینێت وێنەی دەگیرێت.
دیارترین پێداویستییەکان:ڕینگ فلاش,ستاند ,ئێکستینشن تیوب,لێنزی ماکرۆ,ئەداپتەری ڕیڤێرسەبڵ.
گونجاوترین کات بۆ وێنەگرتن:————-
ئاستەکانی وێنەگرتنی ماکرۆ: نۆرماڵ ماکرۆ, سوپەر ماکرۆ, ئێکستریم سوپەر ماکرۆ

بۆچونی تۆ