جۆراوجۆر 14, كانونی یه‌كه‌م 2017

هایپەرلووپ چى یە ؟

گوزارشتە لە پێکەوە نوساندن وە سیستەمێکى گواستنەوەى خێرا کە لە گەشەپێدان و بیرۆکەى خاوەن کارى بەناوبانگى ئەمریکى ئیلۆن مەسکە کە کۆمەڵە لولەیەکى بەتاڵ کراو لە هەوا و بە پەستانێکى کەم هەوڵ دەدەن دوو وێستگە یان دوو ناوچە یان دوو شار بە یەکەوە ببەستنەوە کە بە تاودانێکى زۆر بەهێز و بە خێراییەکى زۆر گواستنەوەکە ئەنجام دەدات بۆ بە ئەنجام گەیاندنى ئەم کارەش پێویستیان بە ناوچەیەکى موگناتیسى بەهێز هەیە کە  بە سیستەمێکى کارەبایى گەورە و هێزێکى وەرگرى تیشکى خۆر ئەنجام دەدرێت.
چۆنێتى دروست کردنى کەپسولێک بۆ گواستنەوەى سەرنشین:
هەر کەپسولێک دەتوانێت نزیکەى ٢٠ سەرنشین لە خۆ بگرێت وە نزیکەى ٣٠ چرکە جارێک کەپسولێک بەڕێ دەکەوێت بێ ئەوەى هیچ کەپسولێک بەر کەپسولێکى تر بکەوێت یان لە ڕێڕەوی خۆى لا بدات وە کاتێک کەپسولێک نزیک دەبێتەوە لە کەپسولێکى تر ئەوە بە خێرایی دەچێتە سەر ڕێگایەکى ترى سەلامەت کە درێژییەکەى نزیکەى ٥ میل دەبێت، ئەمەش لە هەندێک کاتى نالەبار و ئەگەری ڕوودانى کێشە ئەم ڕێڕەوە بەکاردێت.
خێرایی هەر کەپسولێک لە کاتژمێریک چەندە:
بە پێى وتەکانى ئیلۆن مەسک لە ساڵى ٢٠١٤ گوزارشتى لەوە کرد کە خێرایی هەر کەپسولێک نزیکەى ١٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت وە دەتوانرێت دوورى نێوان شارى لۆس ئەنجلۆس و سان فرانسیسکۆى ئەمەریکى بە نموونە وەربگرین کە بە پێى وتەکانى ئیلۆن مەسک بێت بە نزیکەى ٣٥ خولەک دەتوانین گەشت ئەنجام بدەین کە بە فڕۆکە پێویستیمان بە نزیکەى کاتژمێریک و ٢٠ خولەک دەبێت وە خێرایى هەر کەپسولێک زۆر زۆر خێراترە لە فڕۆکەى جۆرى کۆنکۆرد وە پرسیارى ئەوەش لێرەدا دروست دەبێت کە بۆچى سوود لە کارەبا و وزەى خۆر وەرگیراوە؟
ئیلۆن مەسک لە وەڵامدا دەڵێت: بیرۆکەى ئەم پڕۆژەیەم لە ئۆتۆمبیلى کارەبایى بە ناوى تێسلا وەرگرت کە هەر خۆشم خاوەنى بیرۆکەکەم کە چۆن بە کەمترین ماوە و کەمترین وزەى بە فیڕۆ چوو وە بە ئاسوودەترین ڕێگا سەرنشین بگوازینەوە، وە چۆن بتوانین سەرەتاى پڕۆژەکە بە گواستنەوەى کەلوپەل دەست پى بکەین تا سەلامەتترین ڕێگا بدۆزینەوە پێش ئەوەى سەرنشین بخەینە ناو کەپسولەکانەوە وە بە خۆشحاڵییەوە کۆمپانیاى LGی کۆرى ڕەزامەندى پیشان داوە کە تەلەڤیزیۆن دابین بکات بۆ ناو ئەم کەپسوولانە تا لە کاتى ئەم گەشتەدا بینەرى هەواڵەکان بن وە بڕى تێچوونى ئەم پڕۆژەیە بە ڕێژەى %١٠ کەمترە لە بڕى تێچوونى دروست کردنى وێستگەى شەمەندەفەرى خێرا وە کاتى خەمڵێندراو بۆ سەرکەوتنى ئەم پڕۆژەیە لە نێوان ٧ ساڵ بۆ ١٠ ساڵە، لە ئێستادا پڕۆژەکە ٣ ساڵى ڕۆیشتووە و ڕۆژانە لە نێوان شارى دوبەى بۆ ئەبوزەبى ئیماراتى کاردەکات بریار وایە لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٢١ ئامادەبێت بۆ گەشتیاران و سەرنەشینان.

بۆچونی تۆ