ئەندرۆید 14, كانونی یه‌كه‌م 2017

‎تیمی تاقیکارانی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ گالەکسی ئێس ٨، باس لە کاتی بڵاوبونەوەی وەشانی فەرمی ٨.٠ دەکەن

هەروەک دەزانین لە دوای بڵاوبوونەوەی وەشانی فەرمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ـەوە، هەر یەک لە کۆمپانیایەکان سەرقاڵی کارکردنن لەسەری تاوەکو بتوانن بە زووترین کات وەشانەکەیان لەسەر ڕووکاری بەکارهێنەرەکەیان جێگیر بکەن، کۆمپانیای سامسۆنگیش هاوشێوەی کۆمپانیایەکانی دیکە لەسەرەتا کۆمەڵێک وەشانی تاقیکاری ڕەوانە دەکات بۆ کۆمەڵێک ناوچە، تاوەکو گەشەپێدەران و بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلەی کە بۆی ڕەوانە کردووە، بەکاری بهێنن و هەڵە و کەموکورتییەکانی بە کۆمپانیای سامسۆنگ بڵێنەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا سەرقاڵی ناردنی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ە بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس، تا ئێستا ٣ وەشانی تاقیکاری ڕەوانە کردووە، بێگومان ئەم وەشانە تاقیکارییانە بێ بەش نین لە هەڵە، لە میانەی پێ ڕاگەیاندنەوەیەکی یەکێک لە بەکارهێنەرانی گالەکسی ئێس ٨ دەربارەی کێشەیەک لە وەشانی ٣یەمی تاقیکاریدا، تیمی تاقیکاری کۆمپانیای سامسۆنگ لە شانشینە یەکگرتووەکان پێیان ڕاگەیاندووە زۆر بە زوویی وەشانی چوارەمی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس بڵاودەبێتەوە، گەر بیرتان بێت جاری پێشووش هەمان شتیان گووت بۆ ڕۆژی دواتر وەشانی تاقیکاری سێیەم بڵاوبویەوە.

تیمەکە باسیش لەوە دەکەن کە وەشانی فەرمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لە ساڵی داهاتوودا لە کۆتایی مانگی ١ یان سەرەتای مانگی ٢ـدا بڵاودەبێتەوە، بێگومان بەوجۆرەش بێت بە فەرمی پشت ڕاست دەبێتەوە لە نێوانی مانگی ١ و ٢ـی ساڵی داهاتوودا وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس بڵاودەبێتەوە، چەند هەفتەیەک دواتریش بە بەکارهێنەرانی عێراق دەگات.

نوێکردنەوە: ڕەوانە کردنی وەشانی تاقیکاری چوارەم بە کێشی ٨٥٠ مێگابایت دەستی پێکرد.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ