10
فۆتۆگرافی 14, كانونی یه‌كه‌م 2017

سۆنی کامێرایەک بە ڕوونی 16K بنیات دەنێت


کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لەم ماوەیەی پێشوودا زۆرترین چاوی لەسەر بووە لەلایەن بازاڕەکانی کامێرا و کەلوپەلەکانی سینەما و ڤیدیۆ و فۆتۆگرافیەوە، ئەو چاوەڕوانی و گرنگی پێدانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی کۆمپانیا ژاپۆنیەکە پێشکەشی دەکات لە درووستکردنی کامێراکانیدا.
نموونەی ئەو کامێرانەی کە سەرنجی زۆرترین کەسی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە بریتیە لە کامێرای ئەلفا ۹، کە لەمساڵدا خستیە بازاڕەکانەوە و هەرچەندە نرخەکەی بەرز بوو بەڵام زۆرترین کڕیاری هەبوو لە چاو بەرهەمەکانی کۆمپانیاکانی دیکە کە لەو ئاستەدان.

کۆمپانیای سۆنی نیازی خۆی بۆ درووستکردنی کامێرایەک بە ڕوونی 16K لە بنچینەبەندی سینەمایی ئاشکراکرد.
کامێراکە سەر بە زنجیرە کامێراکانی جۆری F دەبێت کە دوو کامێرای F5 و F55ــی سینەمایی لێ درووست کراوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم کامێرەیان ناوی F6 یان F555 بێت.

کامێراکە هەستەوەرێکی دەبڵ فولفرێم لە خۆدەگرێت کە توانای دوو هێندەی کامێرایەکی فولفرێمە و خێرایی ئێجگار بەرزی هەیە.
کامێراکە پشتگیری 16K و 8K و 4K و 2K و FHD و HD دەکات بە خێراییەکانی 240fps و 120fps و 480fps و 720fps.

بۆچونی تۆ