10
وێبگەڕەکان 14, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

وێبگەڕی Firefox Quantum لە ماوەی مانگێدا ١٧٠ ملیۆن جار داگرتنی هەبووە

وێبگەڕی مۆزیلا یەکێک لە پڕ بەکارهێنەرترین وێبگەڕەکانە، لە ماوەی ڕابردوودا نەوەیەکی نوێ لەو وێبگەڕە بڵاوبوەوە بە ناوی فایەرفۆکس کوانتەم، کە لە چاو جۆرەکانی پێشووتریدا زۆر خێراتر بووە و جیاوازیەکی بنەڕەتی تێدا بەدی دەکرێت.

لە نوێترین ڕاپۆرتەکان کە لەلایەن کۆمپانیای گەشەپێدەر بڵاوبوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن لە ماوەی بڵاوبوونەوەی تا ئێستا کە دەکاتە ۱ مانگ، زیاتر لە ١٧٠ ملیار جار داگرتنی هەبووە.

مۆزیلا دەڵێت مۆزیلا کوانتەم %٤٤ لە چاو بەکارهێنەرانی وێبگەڕی گووگڵدا زیاتر داگرتنی بە خۆیەوە دیوە بە بەراورد بە وەشانی ڕابردووی وێبگەڕی مۆزیلا، باسیش لەوە دەکات کە هەردوو وێبگەڕی Firefox و Firefox Focus لەسەر هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، بە ڕێژەی %٢٤ و %٤٨ داگرتنیان ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ