سامسۆنگ 15, كانونی یه‌كه‌م 2017

سەرەتای ساڵی داهاتوو Galaxy S9 نمایش دەکرێت

لە ڕاپۆرتێکی زانیاری ئاشکرا کردنی مۆبایلی گالەکسی ئێس ۹ کە دەست پێگەی Anrdoid Authority کەوتووە، پێگەکە توانیویەتی کاتی ئاشکرا کردنی ئەم مۆبایلە بزانێت و بڵاوی بکاتەوە. جگە لەمەش وەکو کاری هەمیشەیی سامسۆنگ کە مۆبایلەکانی زنجیرەی Sـی هەمیشە لە مانگی ۲ و کۆنگرەکانی جیهانیی مۆبایل ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Korean News کاتی ئاشکرا کردنی گالەکسی ئێس ۹ هەیە و کاتەکەش ڕۆژی ۲۷ـی مانگی ۲ـی ساڵی ۲۰۱٨ـیە، کە لە کۆنگرەکانی جیهانیی مۆبایل شان بە شانی کۆمپانیا گەورەکان دەبێت کە لە ڕۆژی ۲٦ـی هەمان مانگ دەست پێدەکات.

گالەکسی ئێس ٨ـت هەیە؟ لە پلانتدایە بیگۆڕیت بە مۆبایلە نوێیەکە؟

پێدەچێت فرۆشی ئەم مۆبایلە هاوشێوەی مۆبایلەکانی تری سامسۆنگ زۆر بێت. لەو کاتەوەی کە مۆبایلەکانی زنجیرەی S نمایش دەکرێت، خەڵک بە پێشوازییەکی زۆرەوە و لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین خواستیان بۆ مۆبایلەکان تۆمار کردووە، لەوانەش مۆبایلەکانی ئێس ٨ و ئێس ۷ کە زۆرترین ئاستی فرۆشتنیان تۆمارکردووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ