10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 15, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

دزەپێکەران: ڕووکاری Galaxy S9 هاوشێوەی Galaxy S8 دەبێت

لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دزەپێکەری بەناوبانگی بەرهەمەکانی سامسۆنگ بە ناوی (Ice University) ڕایگەیاند کە ئەو وێنانەی بڵاودەبوونەوە باسیان لە درێژتر بوونی ڕوونمای بەشی خوارەوەی گالەکسی ئێس ٩ دەکرد، بە هەڵەی لە قەڵەم دان و وتی کە لە ژێر تاقیکردنەوەدا ئەو شێوازە سەرکەوتوو نەبووە.
وێنەکەی لای ڕاست ئەو شێوەیە کە زۆر لە گالەکسی ئێس ٨ ئەچێت ئەوەی لای چەپ پێشبینی کراو بوو، کە نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە ژێر تاقیکردنەوەدا.

دوای چەند کاتژمێرێک، دزەپێکەرێکی دیکە بە ناوی (Smartphone Tips) لە جریوەیەکدا ڕایگەیاند گالەکسی ئێس ٨ پڕۆ نمایش دەکرێت نەوەک ئێس ٩، مەبەستی جریوەکەی لە نەهاتنی ئێس ٩ نەبوو بەڵکو مەبەستی وا بوو کە لە ڕووی دیزاینەوە ئێس ٨ و ئێس ٩ لە یەک دەچن، تەنها ناوجەرگەی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە گۆڕانکاری تێدا کراوە، لە خوارەوەی جریوەکەدا وتی “بۆچی سامسۆنگ  دەیکوژێت.”

ئەمەش نوێترین وێنەی دزەپێکراوە لە ڕووکاری ڕوونمای گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس.

بۆچونی تۆ