10
ئای ئۆ ئێس 16, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئێستا یاری Inside بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە

ستۆدیۆی Playdead لە ساڵی ٢٠١٦ـدا یاری Inside بڵاو کردەوە، بۆ هەریەک لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەی ستەیشن ٤، کە پێشتر ئەم ستۆدیۆیە بەرهەم هێنەری یاری Limbo بوو.

لەمڕۆدا کۆمپانیایەکە یاری Inside بڵاوکردەوە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن لە کۆگای ئەپ ستۆردا دایبگرن، سەرەتای یاریەکە بە خۆڕاییە پاشان بۆ بەردەست خستی تەواوی یاریەکە پێویستە بڕێک پارە بدەیت و یاریەکە بە تەواوی بکڕیت.

هەرچەندە تا ئێستا بە ڕوونی دیار نیە کەوا کەی یاریەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەست دەخرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەکەوێتە ساڵی نوێوە.

دەربارەی یاریەکە:

دارستانێکی تاریک؛ کە سەرەتاکەی تەنها دەنگی با و جوڵەی دەنگی گەڵاکان دەبیسترێت، لەو ساتەدا کوڕێکی بلوز سوور دەردەکەوێت، کە ترسی مردن و تەنهایی و ئەوکەسانەی کە بە دواوەین ڕەوانەی ئەو دارستانەی کردووە، کوڕەکە ناچارە لە دەست ئەو کەسانە هەڵبێت چونکە ئەو کەسانەی کە بەدواوەین بە نیازن ئەو کوڕە بگۆڕن بۆ بوونەوەرێکی بێ هەست کە خاڵی بێت لە هەست و سۆز، ئەو کەسانەی کە دوای کەوتوون بە نیازن بەو جۆرە دەست بەسەر تەواوی جیهاندا بگرن، کەسی بەکارهێنەر ڕۆڵی ئەو کوڕە دەبینێت کە پێویستە لە دەست ئەو کەسانە ڕابکات تاوەکو نەگۆڕدرێت، هەر بۆیە بە هەموو جۆرێک پێویستە هەوڵی خۆ ڕزگارکردن بدەیت لە هەموو ئەو پێشهاتانە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی

چەند وێنەیەک لە یاریەکە ببینە.

بۆچونی تۆ