10
ئەپ و نەرمەکاڵا 16, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئەپێک بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە زیرەکەکان (ئەندرۆید)

ئەپی Mr Phone یەکێکە لە باشترین ئەپەکان بۆ دۆزینەوەی تایبەتمەندیی مۆبایلە زیرەکەکان لە کۆگای گووگڵ پلەیدا. ڕەنگە ڕۆژانە زۆربەمان چەندین پێگە بکەینەوە لە پێناو دەستکەوتنی زانیاریی تەواوەتی تایبەتمەندیی مۆبایلێکی زیرەک یان بۆ بەرواردکردنی تایبەتمەندیی ۲ مۆبایلی زیرەک، ڕەنگە هەندێک لە پێگەکان زانیاریی نا ڕاستت پێشکەش بکەن، دەربارەی تایبەتمەندیی مۆبایلەکان.

بەڵام بەهۆی ئەپی Mr Phoneـەوەیەوە، دەتوانیت زۆر بە ئاسانی تایبەتمەندیی ئەو مۆبایلەی کە خواستت هەیە بە دەست بهێنیت، جگە لەمەش ئەپەکە دەتوانێت نرخی مۆبایلەکەت لە پێگە فرۆشە سەرهێڵەکانی وەک ( Ali Express, Amazon هتد..) پێ بڵێت، زانیارییەکانی ناو ئەپەکە بە ئاستێکی زۆر بەرز جێگای باوەڕن و دوورن لە هەر زانیارییەکی هەڵەوە.

بەشی Home: دەتوانیت نوێترین هەواڵەکان خوێنەر بیت، لە بەشی سەرەوەیدا بە نووسینی ناوی هەر ئەپێک دەتوانیت زانیاری دەربارەی تایبەتمەندییەکانی بەدەست بهێنێت، یاخود بە داگرتنی بەشی Compare ئەتوانی تایبەتمەندیی نێوان دوو مۆبایل بەراورد بە یەکدی بکەیت.

بەشی Latest: نوێترین تایبەتمەندیی ئەو مۆبایلانەی کە بۆ ئەپەکە زیاد کراوە، دەتوانی بینەری بیت، بە پێی مانگانەکان بۆت جیا دەکاتەوە.

بەشی Deals: لەم بەشەدا دەتوانی بگەڕێیت بۆ مۆبایلەکان و نرخەکانیان بزانیت، نرخەکان بەپێی ئەو پێگانە دیار دەکرێت کە لەسەرەوە باسمان کرد.

بەشی Top Charts: لەم بەشەدا مۆبایلە زیرەکەکان بەپێی باشترین لەسەر ئاستی (پاتری و نرخ و کامێرا و ڕەقەکاڵا و ڕوونما و دەنگ) دیاری دەکرێن.

بەشی Feeds: ئەو بابەتانە لە خۆ دەگرێت کە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەپەکەوە بڵاودەکرێنەوە.

 

بۆچونی تۆ