ئەپ و نەرمەکاڵا
16, كانونی یهكهم 2017
۳ ڕێگا بۆ ۲ هێندکردنی هەر ئەپێک

زۆر جار بۆ دانانی ۲ هەژماری فەیسبوک لە مۆبایلێکدا چەندین ڕێگامان هەڵبژاردووە لێرەدا ۳ ڕێگای سادە و ئاسان دەخەینە ڕوو:
سیستمەکانی EIUI و MIUI
لەم ۲ سیستمە جێگیرکراوەی سەر مۆبایلەکانی هواوەی و شاومی بە شێوەیەکی بنەڕەتی بەشی دووهێندەکردنی ئەپەکان جێگیر کراوە تۆی ئازیز دەتوانیت لەم ڕێگایەوە هەر ئەپێک دەتەوێت ۲ هێندەی بکەیت.
- بەشی setting بکەوە.
- بڕۆرە بەشی Dual apps.
- ئەو ئەپە دەستنیشان بکە کە دەتەوێت لە بەری بگریتەوە.
- پاشان هەمان بەرنامە و بە لەبرگیراوەیی لەسەر شاشە دادەنرێت، کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئەپە بنەڕەتیەکەوە نیە تەنیا لەبارێکدا نەبێت ئەگەر ئەپە سەرەکیەکە بسڕینەوە ئەپی لەبەگیراوەش دەسڕێتەوە.
بەکارهێنانی ئەپی (parallel space)
ئەپی پارارێڵ سپەیس هەڵدەستێت بە لەبەرگرتنەوەی ئەو ئەپانەی بۆی دەستنیشان دەکەیت و دواتر لە ڕێی چونە ئەو بەرنامەیەوە لەبەگیراوەی ئەپە ڕاستەقینکان بەکاردێنیت.
بەکارهێنانی ئەپی جێگرەوە
چەندین ئەپ لە ئێستادا پلانی جێگرەوەیان جێبەجێکردووە و ئەپی جێگرەوەیان هەیە، بۆ نموونە جێگرەوەی ئەپی (Facebook) بریتیە لە ئەپی (facebook lite) کە دەتوانین بە شێوەیەکی بنەڕەتی پشتی پێ ببەستین.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!