ئامێرە هەمەجۆرەکان
16, کانوونی یەکەم 2017
مێمیستۆر بەرهەمێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی بۆ فۆتۆگرافەران خستەڕوو

“فۆتۆگرافەرانی سروشت و ئەکشن و ئەو فۆتۆگرافەرانەی کە بە شەوان کاردەکەن و ئەوانەشی کە بەسەر شاخ و شوێنی بەرز دەکەون، زۆرجار توشی حاڵەتی ونکردن و شکانی بیرگەکانیان دەبنەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەفیڕۆچوونی زۆرترین ئەرک و ماندووبوون و کارکردن”
ئەم وتانەی سەرەوە و چەندینی دیکە وتەی وتەبێژی مێمیستۆرە دەربارەی ئەو بەرهەمە نوێیەی کە درووستیان کردووە.

بەرهەمەکە بریتیە لە قەپاغێکی پلاستیک کە توانای لەخۆگرتنی ۳ بیرگەی دەرەکی کامێراکانی هەیە و هەروەها برغویەکی پەیوەستکردنی بە ژێری کامێراوە هەیە لە پێناو لەدەست نەدانی بیرگەکاندا.

بەرهەمەکە لە ئێستادا نرخی ۱٥ دۆلارە و بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن کۆمەڵێک بەهرەداری بواری درووستکردنی پاشگرەکانی کامێراوە درووستکراوە و تەنیا ۳۰۰۰ پارچەی لێ بەرهەم هاتووە و چاوەڕێی گەیشتن بە ۱٥هەزار دۆلار دەکەن بۆ ئەوی مۆڵەتی فەرمیان پێ بدرێت بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای خۆیان.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!