ئەندرۆید

وەنپڵەس جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلی 5T ڕادەگەیەنێت

دوای ئەوەی کۆمپانیای وەنپڵەس دواین مۆبایلی ئاست بەرزی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی وەنپڵەس ٥تی کە دیزاینی بێ لێوار و ناسەرەوەی ڕووخساری لەسەر جێگیر کردووە، وەنپڵەس ٥ تی خواستێکی زۆری لەسەربوو هەر بۆیە کۆمپانیاکە جۆرێکی تایبەت و سنوورداری ڕاگەیاند بەناوی فیلمی Star Wars.
مۆبایلەکە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە لەگەڵ جۆرە ئاساییەکەی هیچ جیاوازییەکی نییە بەڵکو تەنها لە ڕووی دیزاینەوە جیاوازە، مۆبایلەکە ڕووی پشتەوەی سپییە و لۆگۆکەی وەنپڵەس بە ڕەنگی ڕەش دەردەکەوێت، لەخوار هەستەوەری پەنجەمۆرەکە ناوی فیلمەکە هەیە و بە ڕەنگێکی سوور نوسراوە.
لە ڕووی نەرمەکاڵاوە ڕووکارەکە بەتەواوی بۆ ئەم مۆبایلە دیزاین کراوە، وا پێدەچێت ئەم مۆبایلە تایبەت بێت بە وڵاتی هیندستان و لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو بەردەست بێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی نرخی مۆبایلەکە و نازانرێت بە کام جۆر لە ڕام و بیرگە بەردەست دەبێت.
سەرچاوە :

16 كانونی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49