ئەندرۆید 17, كانونی یه‌كه‌م 2017

هەستەوەری پەنجەمۆری هەندێک مۆبایلی Google Pixel 2XL لە وەشانی 8.1ـی ئەندرۆید تووشی خاوبوونەوە هاتووە

بە پێی نوێترین زانیارییەکان بێت کە لەلایەن پێگەی Android Police بڵاوبوەتەوە، هەندێک لە بەکارهێنەرانی گووگڵ پێکسڵ ٢ ئێکس ئێڵ دوای ئەوەی وەشانی ئۆریۆ ٨.١ـی ئەندرۆیدیان لەسەر مۆبایلەکەیان جێگیر کردووە، هەستەوەری پەنجەمۆری ئەم مۆبایلانە لە ڕادەبەدەر خێراکەیان توشی خاوبوونەوە بووە لە کاتی کردنەوەی قوفڵی ڕوونمادا، وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن خێرایی کردنەوەی قوفڵی ڕوونماکەیان لەم وەشانەدا لە چاو وەشانی پێشووتردا تووشی خاوبوونەوە بووە.

ئەو بەکارهێنەرانەی کە توشی ئەو باروودۆخە بوون لە سەکۆی بەرهەمەکانی گووگڵدا دەربارەی خاوبوونەوەی ڕێژەی خێرایی پەنجەمۆرەکەیان ڕاپۆرتیان داوە، باس لەوە دەکەن دوای ئەوەی وەشانی مۆبایلەکەیان کردووە بە ئۆریۆ ٨.١، ماوەی کردنەوەی قوفڵی ڕوونما بەهۆی هەستەوەری پەنجەمۆرەوە بۆ چەند چرکەیەک زیادی کردووە، بەڕێوبەری کۆمەڵەی گووگڵ دڵنیایی دا بە بەو بەکارهێنەرانەی کە توشی ئەو باروودۆخە بوون و ڕایان گەیاند تیمەکەیان ئاگاداری ئەو کێشەیە دەبن و چاودێری دەکەن.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بەکارهێنەرانی وەشانی ئۆریۆ ٨.١ باسیان لەوە دەکرد، باروودۆخی کۆمەڵە دەست لێدان(Multi Touch) لە کار کەوتووە، هەر بۆیە گووگڵ پێویستە بە زووترین کات وەشانێک ڕەوانە بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەکارهێنەرانی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی بێزار کردووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ