10
وێبداڕشتن 16, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپی VLC نوێکردنەوەی پێدەگات، تا لەگەڵ ئایفۆن ئێکس بگونجێت

ئەپی ڤی ئێڵ سی کە ئەپێکی بەکارخستنی ڤیدیۆیە، لە سەرتای مانی داهاتوەوە نوێکردنەوەی پێدەگات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئایفۆن ئێکس بگونجێت.

ئەپەکە لەبەر چەند هۆکارێک نوێدەکرێتەوە ئەوانیش:
لە پێناو ئەوەی پشتگیری نیشاندانی ڤیدیۆی ٤ کەی بکات.
بەکارهێنەر بتوانێت ئەپەکە لەگەڵ پێگەکانی درایڤ و درۆپ بۆکس ببەستێتەوە.
لە کۆتایی مانگی داهاتوودا ئەم نوێکردنەوەیە بە بەکارهێنەرانی ئەپەکە دەگات و پێدەچێت نوێکردنەوەیەکی دیکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بگات و چەندین بابەتی دیکە چارەسەر بکرێت.

بۆچونی تۆ