ئەپ و نەرمەکاڵا
17, کانوونی یەکەم 2017
بیتکۆین بە داڕمانی بازاڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە نەوەستاوە، وەختە جێ بە ئەپەکانیش لێژ دەکات!

لە پاش هەڵکشانی دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین و مامەڵە پێوەکردنی لە بازاڕەکانی جیهاندا و قەدەغەکردنی لە هەندێک وڵاتدا، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ کاتژمێر ۲ـی پاش نیوەڕۆ گەیشتە ۲۰ هەزار دۆلار، لە ئێستادا بە پڕنرخترین دراوی جیهانی دادەنرێت بە جۆرێک دۆلار و یۆرۆ و پاوەنیشی تیپەڕاندووە.
لە ئێستادا ئەپی کۆین بەیز کە بۆ گۆڕینەوە و مامەڵەکردن بە بیتکۆینەوە و گۆڕینەوەی بە دراوەکانی دیکە و فرۆشتنەوەی بەکاردێت، بە جۆرێک داگرتنی ئەپەکە هەڵکشاوە کە پێش داگرتنەکانی ئەپی سناپچات و ئینستەگرامیش کەوتووە.
پێگەی سێنسەر تاوەر کە هەڵسەنگاندن و بژمێری ڕێژەی داگرتن و گەشەکرندی ئەپەکان دیاری دەکات ئەوەی خستە ڕوو کە ئەپی کۆین بەیز بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر پێش سناپچات و ئینستەگرام کەوتووە.

هەروەها پێگەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئەپەکە زۆرینەی داگرتنەکانی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بووە و وڵاتانی دیکەش لە پلەکانی دیکەدان.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!