بابەتی گرینگ 19, كانونی یه‌كه‌م 2017

وێنەی یەکەمین مۆبایلی بێ لێواری سۆنی دزەی پێکرا

کۆمپانیای سۆنی تاکە کۆمپانیایە لە نێوان کۆمپانیا بەرهەم هێنەرەکانی مۆبایلە زیرەکەکاندا، تا ئێستا هیچ بەرهەمێکی کامێرای دوانە هاوێنە نیە و ڕوونمای بێ لێواری لێ بەردەست نەخستووە.

لە میانەی دزەپێکردنی زانیارییەکان لە لایەن دزەپێکەرانەوە، ئەمڕۆ یەکەمین وێنەی دزەپێکراو لە مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد ٢ بڵاوبوویەوە، کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت خاوەنی ڕوونمایەکی بێ لێوارە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ پشت ڕاستکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ڕاست یان ناڕاستی وێنەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام زۆربەی پێگەکان دەربارەی هاتنی مۆبایلێکی بێ لێواری کۆمپانیای سۆنی دەدوێن لە ساڵی داهاتوودا.

ئەوەی کە زۆر نزیکمان دەکاتەوە لەوە بڵێین ئەم مۆبایلە سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد ٢ـە، دەرکەوتنی مۆبایلێک بوو چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە کۆدی H8216 بڵاوبوویەوە کە ئاماژەی بە مۆبایلێکی بێ لێوار دەکرد، هەر بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەوە کۆدی سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد ٢ـە.

پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا لە کۆنگرەی MWC 2018ـدا نمایش بکرێت بە چیپ(پڕۆسێسەر) سناپدراگۆن ٨٤٥ـەوە، بێجگە لەوەی ببێتە بە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای سۆنی لە جۆری مۆبایلی بێ لێوار، وا بڕیارە ببێتە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیایەکە کە هەڵگری کامێرای دوانە هاوێنەوە بێت بە فراوانیی ١٢ مێگاپێکسڵ، قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٥ ئینچ دەبێت بە ڕوونی 4K، هەڵگری پاترییەکی ٣١٣٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک دەبێت، ڕامێکی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ٦٤ گێگابایتیش لە خۆ دەگرێت، بڕوانامەی ڕێگەپێدانی IP68 یەکێکی دیکە دەبێت لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی مۆبایلەکە.

بۆچونی تۆ