بابەتی گرینگ

شاومی و سامسۆنگ کاردەکەن بۆ دروستکردنی لاپتۆپ بە پڕۆسێسەری سناپدڕاگۆن

بەپێی دەنگۆکان لە ئێستا هەریەکە لە کۆمپانیای شاومی چینی و سامسۆنگی کۆری کار دەکەن بۆ درووست کردنی لاپتۆپ کە بە پڕۆسێسەری کواڵکۆم سناپدڕاگۆن ٨٣٥ کار بکەن. ئەم پروپاگەندەیانەش دوای ئەوە دێن هەفتەیەک لەمەوبەر هەریەکە لە کۆمپانیای ئێچ پی و ئەیسوس لاپتۆپێکیان ڕاگەیاند کە بە پڕۆسێسەری سناپدڕاگۆن ٨٣٥ کاریان دەکرد.

هەردووک لاپتۆپەکەش وا بڕیاڕە بەهاری ساڵی داهاتوو بەردەست بن بۆ کڕین، لە ئێستادا کۆمپانیای کواڵکۆم و مایکڕۆسۆفت کاردەکەن بۆ گونجاندنی سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز و پڕۆسێسەرەکەی کواڵکۆم بۆ پێشکەشکردنی باشترین خێرایی و گونجاندنیان لەگەڵ یەکتر، لاپتۆپە نوێیەکان خێرایەکی باشتر پێشکەش دەکەن و ووزەی کەمتر بەکار دەبەن و پشتگیری تەواوی گەیێنەری نەوەی چوارەم دەکەن.

وا پێشبینیش دەکرێت کۆمپانیایاکانی شاومی و سامسۆنگ ئەم لاپتۆپە ساڵی داهاتوو ڕابگەیەنن, لایەنە باشەکانی ئەم لاپتۆپانە ئەوەیە ( کێشیان کەمتر دەبێتەوە، تەنکتر دەبن و بەکارهێنەران دەتوانن بۆ هەموو شوێنێک هەڵگرن و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای “ئی سیم” دەکەن) .

وە ئەگەری زۆرە لە چارەگی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ کۆمەڵێک لاپتۆپی لەم شێوەیە بێت بە پڕۆسێسەری کواڵکۆم سناپدڕاگۆن ٨٤٥ کاربکەن.

سەرچاوە :

18 كانونی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49