جۆراوجۆر 19, كانونی یه‌كه‌م 2017

سەرنجڕاکێشترین بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانی شاومی چینی “بەشی یەکەم”

شاومی چینی کۆمپانیایەکی نایابی دروستکاری بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانە و لە ئێستادا چەندین بەرهەمی ناوازەی هەیە کە دەکرێت تا ئێستا پێی ئاشنا نەبوبین.
لەم بابەتەدا بە شێوەیەکی گشتی هەندێک لەو بابەتانە دەخەینە ڕوو.

بابەتە گوازرەوەکان

  • سکۆتەری تاکەکەسی ناین بۆت، دوو ڕەنگی سپی و ڕەشی هەیە.

  • سکۆتەری ئەلکترۆنی می خیا، دوو ڕەنگی سپی و ڕەش.

  • سکۆتەری تاکەکەسی ناین بۆت پڕۆ، دوو ڕەنگی سپی و ڕەشی هەیە.

  • سکۆتەری یەک چەرخەی ناین بۆت لە جۆرەکانی (ئی، سی، ئەی وەن،ئێس تو).

بابەتی تەکنەلۆژیی و کات بەسەربردن

  • پارچەکانی دروستکردنی ڕۆبۆت، پێک دێت لە ٩٧٨ پارچە بۆ دروستکردنی ڕۆبۆت لەلایەن بەکارهێنەر و هەروەها پڕۆگرام کردنی و توانای دەست بەسەرداگرتنی لەڕێی مۆبایلەوە.
  • کەروێشکی گێڕەوەی چیرۆک بۆ منداڵان، توانای دانانی چیرۆک و هۆنراوە و سروودی هەیە لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە.
  • ڕۆبۆتی هازبرۆ ساوند وەیڤ لەسەر شێوەی تابلێت و بە کارەکتەرەکانی فیلمی بەناوبانگی ترانزفۆڕمەرز.

 

پێداویستی و هاوکاری کار

  • هەڵگری برغوو و بابەتە وردیلەکان بۆ ون نەبوون و لەدەست نەدانی وردیلەکان بۆ ئەو کەسانەی کە کاری چاکردنەوەی مۆبایل و بابەتە ئەلکترۆنییەکان دەکەن.

  • دەستەی تەواوی کردنەوەی برغوو(دەڕنەفیز).
  • چەتری زیرەکی شاومی.

بابەتەکانی ڕووناککردنەوە

  • ڕووناککەرەوەی زیرەکی یی لایت، کە توانای دەستبەسەرداگرتنی هەیە لە ڕێی مۆبایلەوە.

  • ڕووناککەرەوەی سەرمێزی فیلیپس.

  • ڕووناککەرەوە سەقفی شاومی فیلیپس کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەیە لە ڕێی مۆبایل و کۆنتڕۆڵی تایبەتەوە، تەنیا یەک جۆری هەیە کە تیرەکەی ٦٢ سانتیمەترە.

  • مۆمی ئەلکترۆنی، شاومی یی لایت کاندێلا.

لە بەشەکانی داهاتوودا سەرجەم بابەتەکانی دیکە و سەرنجڕاکێشترینیان بۆ ئێوە دەخەینە ڕوو.

بۆچونی تۆ