ئامێرە هەمەجۆرەکان 19, كانونی یه‌كه‌م 2017

پێدەچێت سامسۆنگ تەلەفزیۆنێکی 150 ئینچ لە کۆنگرەکانی CES 2018 نمایش بکات

چەند مانگێک بەر لە ئێستا زانیارییەکان دەربارەی هەوڵەکانی سامسۆنگ دەدوان بۆ بەرهەم هێنانی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرە تەلەفزیۆنەکانی. کۆمپانیای سامسۆنگ لەو کاتەدا هەموو هەوڵێکی خستبووە گەڕ، تا بەزووترین کات تەکنەلۆژیای ڕوونمای مایکرۆ LED بەرهەم بهێنێت، ئەم هەوڵانەش دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیایەکی تایوانی بە ناوی (PlayNitride) کڕی، تا لە ڕێگای ئەو کۆمپانیایەوە سود لە تەکنەلۆژیای مایکرۆ LED وەربگرێت.

لە ئێستادا پێگەکانی کۆریای باشوور باس لەوە دەکەن، کە کۆمپانیای سامسۆنگ بە نیازە لە پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنییە بەکاربەرەکان(CES) بۆ ساڵی ٢٠١٨ کە مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، تەلەفزیۆنێکی ١٥٠ ئینچی لە جۆری مایکرۆ LED نمایش بکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمهێنانی تەلەفیزیۆنە ئۆلێدەکانی ڕاگرتووە و وا دەردەکەوێت ئیتر لە جێگای ئۆلێدەکان پەرە بە جۆرە مایکرۆ LEDـدەکان بدات.

هەمیشە کۆمپانیای سامسۆنگ لەم پێشانگایەدا نوێترین تەلەفزیۆنی خۆی نمایش کردووە، هەر بۆیە کاتێکی زۆر گونجاوە تا کۆمپانیای سامسۆنگ تێلەفیزیۆنە ١٥٠ ئینچەکەی تێدا نمایش بکات.

تەکنەلۆژیای مایکرۆ LED لە زۆر تایبەتمەندیدا هاوشێوەی ئۆلێدەکانە، هەردووکیان لە ڕووناکی بڵاوپێکەرەوەی دایدۆدەکان پێکهاتوون و بە ناوخۆیاندا ڕووناکی بڵاودەکەنەوە، بە واتای ئەوە دێت کە هەردووکیان لە ژێر پێکسڵەکان ڕووناکی خۆیان بەرهەم دەهێنن و هاوشێوەی LCDـکان پێویستییان بە باک لایت(ڕووناکی پشتەوە) نیە.

ئەو باروودۆخانەش وادەکەن کە تەکنەلۆژیای مایکرۆ LED ڕەنگی ڕەشی قوڵتر بەرهەم بهێنن و ڕێژەی کۆنتراکس(دژێتی)ی زیاتری هەبێت، ئەوەش وادەکات توانای دروستکردنیان لە چاو ئۆلێدەکانە زیاتر بێت، هەروەها لە ئۆلێدەکان باریک ترن.

نرخی زۆری مایکرۆ LEDـەکانی تەلەفیزیۆنەکان بوونەتە هۆکاری ئەوەی بانگەشەی بۆ نەکرێت، کۆمپانیای سامسۆنگیش بە نیازە تا ساڵی داهاتوو بەهۆی بەرەو پێشبردنی ئەم تەکنەلۆژیایەوە، نموونەی دیکەی بخاتە بازاڕەکانەوە بەڵام بە نرخێکی کەمتر.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ