ئاسایشی ئەلیکترۆنی
19, کانوونی یەکەم 2017
لیستی 100 خراپترین وشه نهێنییه‌کان بۆ ساڵی 2017 بڵاوکرایه‌وه

کۆمپانیای SplashData که خاوه‌نی چه‌ند ئه‌پێکی به‌ناوبانگی به‌ڕێوه‌بردنی وشه‌ی نهێنییه، لیستی خراپترین وشه نهێنییه‌کانی بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرده‌وه. وه‌کو هه‌میشه ئه‌و وشه نهێنیانه‌ی که به 1234 ده‌ست پێده‌که‌ن له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ن. جێگه‌ی باسه ئه‌مساڵ یه‌کێکی نوێ هاتۆته پێشه‌وه ئه‌ویش Starwars که پله‌ی شازده‌یه‌می گرتووه و ده‌که‌وێته ژێر وشه‌ی نهێنی abc123 له پلهبهندیهکهدا. هه‌روه‌ها وشه‌ی نهێنی letmein که به‌واتای لێگه‌ڕێ بێمه ناو دێت پله‌ی حه‌وته‌می گرتووه که ئه‌ویش نوێیه له لیسته‌که‌دا. به سه‌رسوڕمانییه‌وه وشه‌ی نهێنی 123456 وه‌کو ساڵی پار یه‌که‌م خراپترین وشه‌ی نهێنییه بۆ ٢٠١٧.
له‌وانه‌یه یه‌کێک بپرسێت ئه‌م زانیارییانه چۆن له‌لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیایه ده‌ستخراون؟ له‌وه‌ڵامدا کۆمپانیای ناوبراو هه‌ستاوه به توێژینه‌وه له ٥ ملیۆن وشه‌ی نهێنی دزه‌پێکراو له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌تایبه‌تی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌مریکای باکور و خۆرئاوای ئه‌وروپا. ئه‌م ١٠٠ وشه نهێنییه‌ش له هێرشه ئه‌لیکترۆنییه‌کان له‌ماوه‌ی ٢٠١٧ ئاشکراکراون و کۆمپانیای SplashData هیچ یه‌کێک له‌و وشه نهێنیانه‌ی که له زانیارییه دزه‌پێکراوه‌کانی یاهوو و ماڵپه‌ڕه پۆڕنه‌کان ده‌ستکه‌وتوون له توێژینه‌وه‌که‌یدا به‌کارنه‌هێناون.
به‌ڕێز مۆرگان سلهین به‌ڕێوه‌به‌ری SplashData هۆشداری ده‌دات له به‌کارهێنانی وشه‌ی نهێنی وه‌کو starwars و ده‌ڵێت که هاکه‌ره‌کان هه‌میشه زاراوه‌ی باوی ناو بواره‌کانی وه‌رزش و میوزیک و ئه‌مانه به‌کاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو هه‌ژماره‌کانه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌موو له‌به‌رئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌زانن خه‌ڵکی به‌زۆری ئه‌م جۆره وشه نهێنیانه به‌کاردێنن به‌مه‌به‌ستی ئاسان بیرکه‌وتنه‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه لیستی خراپترین ١٠٠ وشه نهێنییەکەیو بۆ ساڵی ٢٠١٧


سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!