ئەندرۆید 21, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپێک بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای مۆبایلەکەت (ئەندرۆید)

یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین نەرمەواڵەکانی گووگڵ پلەی، کاری نەرمەواڵەکە پێکدێت لە پێوانی بەشی ڕەقەکاڵا و نەرمەواڵەی مۆبایلەکەت، ئەتوانی لەڕێگای ئەم ئەپەوە ئاشنا بیت بە زانیاریی زۆر وردی مۆبایلەکەت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەتوانی دڵنیابیتەوە لەوەی مۆبایلەکەت بە باشی کار دەکات یان بە خراپی.

بەشی Soc: نەرمەواڵەکە لەم بەشەدا لە توانایدایە، جۆری چیپ(پڕۆسێسەر) ی مۆبایلەکەت دیاری بکات، لە هەمان کات پێت دەڵێت لەلایەن کام کۆمپانیایەوە دروستکراوە، خاوەنی چەند ناوکە و خێرایی کۆی ناوکەکانی چەندێکە و هەر ناوکێکی چەندێک خێرایی لەرەلەری هەیە، جۆرێتی ناوکەکە شت بۆ دیاری دەکات لەهەمان کاتدا، جۆریتی گرافیکی چیپەکەشت بۆ دیاری دەکات لەگەڵ ڕێژەی ئەو پەستانەی لەسەر پڕۆسێسەری گرافیکی و پڕۆسێسەری سەرەکی هەیە.

لەبەشی Devices: تایبەتمەندیەکانی خودی مۆبایلەکەت بۆ دیاری دەکات، لە ڕوانگەی ئەو ڕامەی لەسەری جێگیر کراوە، ڕوونی ڕوونماکەی مۆبایلەکەت و قەبارەی ڕوونماکەی، کێشی مۆبایلەکەت و ڕۆژی بڵاوبوونەوەی مۆبایلەکەت، ڕێژەی بۆشایی بیرگەی مۆبایلەکەت و ڕێژەی پڕبووی بیرگەی مۆبایلەکەت بۆ دیاری دەکات.

لەبەشی System: ڕوونکردنەوەی تەواوەتیت پێدەدات لەسەر وەشانی مۆبایلەکەت، تەنانەت دڵنیاییت دەکاتەوە لەوەی مۆبایلەکەت ڕووتکراوە یاخوود نەخێر، ماوەی چەندێکە مۆبایلەکەت نەکوژاوەتەوە، کۆتا ڕۆژی وەشانی ئاسایشی مۆبایلەکەت و کۆمەڵێک زانیاریی دیکەشت بۆ دیاری دەکات.

لەبەشی Battery: بارودۆخی پاتریەکە و جۆری پاتریەکەت پێدەڵێت کە ئاخۆ باروودۆخی پاتریەکەت باشە یاخوود لە ڕووخاندایە، ڕێژەی توانستی پاتری مۆبایلەکەت چەندە و ئەرکی ناردنی کارەبایی مۆبایلەکەت بۆ پێوانە دەکات لەگەڵ ڕێژەی گەرمی پاتریەکەتدا.

لەبەشی Thermal: ڕێژەی گەرمی پاترییەکەت لەکاتی ئاسایی و لەکاتی بارگاوی کردنەوەیەدا بە ڕوونی بۆ دیاری دەکات.

لەبەشی Sensors: هەموو هەستەوەرەکانی مۆبایلەکەت دەپێوێت و توانای چالاکیەکانی تۆمار دەکات.

لە کۆتایدا ئەوەی ماوە بەستەری داگرتنی ئەپەکەیە لە پلەی ستۆرەوە، کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ