هەواڵ
21, کانوونی یەکەم 2017
گەورە کۆمپانیایەک بەشداری کۆنگرەی CES 2018 ناکات

بەپێی گەڕانێکی ورد و بەدواداچوونمان بۆ لیستی کۆمپانیا بەشداربووەکانی کۆنگرەی سی ئی ئێس ٢٠١٨ کە وا بڕیارە لە لە ڕۆژی ٩ تا ١٢ ــی مانگی ١ــ ساڵی ٢٠١٨ لە ئەمریکا و بە ووردتر لە لاس ڤێگاس بەڕێوەبچێت، ئەوەمان بۆ ئاشکرا بووە کە گەورە کۆمپانیای نیکۆنی ژاپۆنی بەشداری لە کۆنگرەکەدا ناکات.
شایانی باسە کە نیکۆنی ژاپۆنی لە کۆنگرەی ساڵی ٢٠١٧ـــدا پێشنیاری ئەوەی دابووە بەڕێوەبەرانی کۆنگرەکە کە پێویستە لە نزیک کۆمپانیاکانی کانون و سۆنی نەبێت، بەڵام لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە هەردوو کۆمپانیای کانون و نیکۆن لە نزیک یەکتری جێگیر کران و ئەمەش توڕەیی نیکۆنی بە دواوە بوو، کە پێدەچێت هەر بەو هۆکارەش بێت کە بەشداری کۆنگرەی ئەمساڵ ناکات.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!