ئامێرە هەمەجۆرەکان
21, کانوونی یەکەم 2017
کانون دوو کامێرای نوێی چاوەڕوان نەکراو لە ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا دەکات!

بە پێی دزەپێکەرانی بواری کامێرا و تایبەتیتر دزەپێکەرانی کامێراکانی کانوون، ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کامێرای کانون ئیۆس ٧ دی نەوەی سێیەم (CANON EOS 7 Mark III) و هەروەها کامێرای کانون ئیۆس ٩٠ دی کە نوێکراوەی کامێرای ٨٠ دییە لەم هاوینەدا بڵاودەکاتەوە.
دیارترین تایبەتمەندییەکانیان بەم جۆرە دەبێت:
- هەستەوەرێکی نوی بە ڕوونی نزیک ٢٨ مێگا پێکسڵ.
- تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی ٤ کەی.
- داینامیک ڕەنجی بەرزتر لە هەردوو کامێرای 80D و 7D MARK II.
- باشکردنی ئایزۆ زۆر باشتر لە هەردوو کامێرای 80D و 7D MARK II.
- نەوەیەکی نوێی سیستمی بەڕێوەبردنی فۆکەی خودکارانە لە جۆری Dual Pixel AF.
- هەمان نرخی کامێراکانی 80D و 7D MARK II دەبێت.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!