ئەپڵ 21, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپڵ ڕوونکردنەوە دەدات سەبارەت بە کەمکردنەوەی توانای جۆرە کۆنەکانی ئایفۆن

زۆرێک لە هەواڵ و لێکۆڵینەوەکان لەم ماوەی پێشوودا ئاماژەیان بەوە کردووە کە کۆمپانیای ئەپڵ بێ هۆکار هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی خێرایی سیستمی کارپێکەر لە جۆرە کۆنەکانی ئایفۆندا، وە ئەوەی زیاتر دڵنیای دا سەبارەت بەم کارەی ئەپڵ ڕاپۆرتێکی نوێی گەشەپێدەری کۆدینگی کەنەدی جۆن پوڵ ـە کە هەستاوە بە لێکۆڵینەوەیەکی وردی ژمارەیەکی زۆر لەو حاڵەتانە.

گەشەپێدەرەکە دوای تێڕامانی بۆ زۆرێک لەو حاڵەتانە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە کۆمپانیای ئەپڵ هەڵدەستێت بە نزم کردنەوەی توانا و کەمکردنەوەی خێرایی سیستمی کارپێکەر لە ئایفۆندا، لە هەر جارێک کە بەکارهێنەر نوێکردنەوە بۆ سیستمەکە ئەنجام دەدات.

لە دوای ئەوەی ئەپڵ تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی ئەم کارەی هەتاوەکو بەکارهێنەران ناچار بکات جۆرە نوێیەکانی ئایفۆن بەکاربهێنن، کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی دایەوە و دڵنیایی دایەوە لە ڕاستی هەواڵەکان، سەبارەت بە کەمکردنەوەی خێرایی لە ئایفۆندا هۆکارەکەشیان گەڕاندەوە بۆ پاراستنی تەمەنی پاتری بە کەمکردنەوەی توانای سیستمی کارپێکەر، و ئاماژەشیان بەوە کرد کە ئەم کارەیان لە جۆرەکانی ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6SE و پاشان ئایفۆن 7 دەبێت و هەمان کاریش دەکەن لە جۆرە نوێیەکانی ئایفۆن لە داهاتوودا.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ