ئەپڵ 21, كانونی یه‌كه‌م 2017

پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ ٢٠٠ ملیۆن ڕوونما بۆ ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو دروست بکات

کۆمپانیای سامسۆنگ بەهۆی تەکنەلۆژیای ڕوونما ئۆلیدەکانیەوە، لە سەرتاسەری جیهاندا ناوبانگێکی باشی بەخۆیەوە دیوە، هەر کاتێک مۆبایلێک بە یەکێکە لە ڕوونماکانی سامسۆنگەوە بڵاودەبێتەوە دڵنیا دەبین لەوەی خاوەنی باشترین جۆری ڕوونما دەبێت.

هەروەک ئەزانین کۆمپانیای سامسۆنگ لەمساڵدا ڕوونما ئۆلیدەکانی ئایفۆن ١٠ی بەرهەم هێنا، بوونە یەکێک لە باشترین ڕوونماکانی نێوان مۆبایلە زیرەکەکان، نوێترین ڕاپۆرتەکان وا پێشبینی دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە، دووبارە پشت بە کۆمپانیای سامسۆنگ ببەستێت بۆ دروست کردنی ڕوونماکانی مۆبایلەکانی ساڵی داهاتووی، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای سامسۆنگ لە ساڵی داهاتوودا نزیکەی ١٨٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن ڕوونمای ئۆلید بۆ بەرهەمەکانی ساڵی داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەم دەهێنێت.

ئەو ڕێژەیە بە نزیکەیی چوار هێندەی ٥٠ ملیۆنەکەی ئەمساڵ بوو کە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ڕوونمای ئایفۆن ١٠ی بەرهەم هێناوە، واچاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا نرخی هەر یەک ڕوونماکان ١١٠ دۆلار بێت، بەمجۆرەش داهاتی دەستکەوتی کۆمپانیای سامسۆنگ لێیەوە دەگاتە نێوان ١٩.٨ ملیار دۆلار بۆ ٢٢ ملیار دۆلار.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ پشت ڕاستکردنەوەیەک بۆی بەردەست نیە چونکە ماوەیەک پێش ئێستا باس لەوە دەکرا کە کۆمپانیای ئەپڵ بە هاوکاری ئێڵجی بە نیازن مۆبایلی ڕوونما چەماوە دروست بکەن لە ساڵی ٢٠٢٠دا، تەنانەت ئەگەر ئێڵجیش جێگای سامسۆنگ بگرێتەوە و لە ساڵی داهاتووە ڕوونما بۆ ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو دروست بکات، هێشتا سامسۆنگ هەر دەتوانێت کۆمەڵێک پارە لەسەر حسابی ئەپڵ بەدەست بهێنێت، چونکە دووبارە کۆمپانیای ئەپڵ ناچارە پشت بە سامسۆنگ ببەستێت بۆ هەندێک پێکەوەبەستنی بەشەکانی ناوەوەی ئایفۆنەکانی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ