فۆتۆگرافی
22, كانونی یهكهم 2017
سۆنی کامێرای A6700 لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاودەکاتەوە

بە پێی نوێترین زانیاری دزەپێکەرانی بەرهەمەکانی سۆنی، کۆمپانیا ژاپۆنییەکە بە نیازە لە ساڵی نوێدا کامێرایەکی نوێ لە زنجیرەی کامێرای ئەلفا ٦٠٠٠ـــەکان بخاتە بازاڕەوە کە دیارترین تایبەتمەندییەکانی بەم جۆرە دەبێت:
- هەستەوەرێکی نوێ بە ڕوونی ٣٠ مێگا پێکسڵ و بە جۆرایەتی APS-C.
- دانانی سیستمی دووانە سێنسۆر.
- سیستمی فۆکەسی کامێرای سۆنی ئەلفا ٦٥٠٠.
- خێرایی ١٢ ئێف پی ئێس.
- تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی ٤ کەی.
- هەمان نرخی کامێرای ئەلفا ٦٥٠٠.
- سیستمی ستێدی شۆتی ناوخۆیی بە ٥ تەوەرە.
هاوکات لەگەڵ ڕەوانەکردنی بۆ بازاڕەکان، کڕیار سەرپشک دەبێت لە هەڵبژاردنی دوو ئۆفەری کۆمپانیاکە کە ئەمانەن:
- لەگەڵ کڕینی بۆدی کامێراکە هاوێنەیەکی ١٨-٥٥ و فلاشێک بە دیاری.
- لەگەڵ کڕینی کیتی تەواو(بۆدی + هاوێنەی ١٨-٥٥)، کڕیار خزمەتگوزاری چاککردنەوەی خۆڕایی وەردەگرێت بۆ ماوەی ٣ ساڵ.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!