گەرمترین

هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە بواری بەرهەمهێناندایە

ئەمساڵ دوو تایبەتمەندی مۆبایلەکان زۆرترین داواکاری لەسەربووە. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەموو کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەستیان کردب بە وەبەرهێنانی مۆبایل بە تایبەتمەندی کامێرای دووانە هاوێنەیی لە پشتەوەی مۆبایلەکە. وە بۆ نیوەی دووەم، هەموو کۆمپانیاکان دەستیان کرد بە دروستکردنی مۆبایلی بێ لێوار وەک شاومی می میکس ٢ و ئایفۆن ئێکس و هواوەی مەیت ١٠ و هتد…

ئەمە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بۆ دانانی ڕوونمای گەورەتر لەسەر هەمان قەبارەی لاشەیان، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە وا لە کۆمپانیاکان دەکات هەستەوەری پەنجەمۆر ببەنە پشتەوەی مۆبایلەکانیان. لەسەرەتا، کاتێک هەستەوەری ناسینەوەی پەنجەمۆر بۆ مۆبایل داهێنرا، لە پشتەوەی مۆبایلەکە جێگیر کرابوو. بەڵام ئەمە بۆ زۆر بەکارهێنەر نا ئاسوودە بوو. ئەمەش هۆکار بۆ ئەوەی زۆربەی کۆمپانیاکان هەستەوەری پەنجەمۆریان هێنایە پێشەوە و ژێر دووگمەی ماڵەوە (Home) .

ڕوونمای بێ لێوار ئێستا بۆتە یەکێک لە سەرەکیترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایل، هیچ جێگات ناهێڵرێتەوە بۆ دانانی هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە، بۆیە باشترین چارەسەر هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە. ئەم تەکنەلۆژیایە پەرەی پێدراوە و مانگی ١ی ساڵی نوێ دەیبینین.

کۆمپانیای سیناپتیکس یەکەم هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای ڕاگەیاند و ئێستا لە بواری بەرهەمهێناندایە، ئەمە یەکێکە لە دڵخوازترین و باشترین داهێنانەکان هەروەها کۆمپانیای سیناپتیکس ڕایگەیاند دەتوانرێ ڕاستەوخۆ هەستەوەرەکە بخرێتە ژێر ڕوونمای “ئۆ ئێڵ ئی دی” هەستەوەرەکە نابێتە هۆی ئەوەی ڕوونماکە ئەستور بکرێت بەڵکو ڕاستەوخۆ دەتوانرێ لەژێر ئەو ڕوونمایە بەکاربهێنرێت. ڕوونماکە تەنها ١.٥ملم ئەستور دەبێت و ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە هەستەوەرەکە پشتگیری دەستی تەڕ و بەکۆدکردنی پەنجەمۆری AES دەکات.

لە ئێستادا ٥ کۆمپانیا کاردەکەن لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم هەستەوەرە بۆ مۆبایلەکانیان ئەوانیش کۆمپانیاکانی، سامسۆنگ ، ڤیڤۆ، ئۆپۆ، هواوەی و شاومین شایەنی باسە بەپێی دەنگۆکان یەکەم مۆبایلی زیرەک کە ئەم هەستەوەرەی لەسەر جێگیر دەکرێت کۆمپانیای ڤیڤۆی چینییە.

سەرچاوە :

22 كانونی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49