ئای ئۆ ئێس 22, كانونی یه‌كه‌م 2017

10 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی (گووگڵ پلەی – ئەپ ستۆر)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر ئەپ و یارییەکان لە لایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن، ئێمەش وەک هەمیشە هەوڵدەدەین لە کاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و ئۆفەرە کاتییانە بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەینەوە، ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپ و یاریه بوونەتە خۆڕایی بۆ چەند ڕۆژێکی کەم لە مانگی ١۲ـدا، بفەرموون لە خوارەوە دایان بگرن. بەشێوەیەکی گشتیی بۆ ماوەی ١ ڕۆژ بۆ ٢ ڕۆژ، ئەپ و یارییەکان بوونەتە خۆڕایی.

کۆگای گووگڵ پلەی:

ئەپی Photo Effects Eraser

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بەشێک لە وێنەکان بنەخشێنیت و بەشەکەی دیکەیان تەڵخ بکەیت بە شێوەیەکی ناوازە و سەرنجڕاکێش. بەستەری داگرتن

ئەپی JPEG Optimizer Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت قەبارەی وێنەکان کەم بکەیتەوە، جۆرێتی(کواڵێتی) وێنەکانیش بە ڕادەیەکی زۆر کەم تێکدەچێت، پشتگیریش لە جۆری پەڕەی PDF دەکات. بەستەری داگرتن

ئەپی Factall Tree Wallpaper

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت جوانترین وێنە نەخشێنراوەکانی درەخت بۆ سەر پاشبنەمای مۆبایلەکەت بەدەست بهێننیت.
بەستەری داگرتن

یاری Mussila

جۆرە یارییەکی میوزیکییە، کە لە هەر بەشێکدا بە پێی کۆمەڵێک ئەرکێکی میوزیکی کە پێت دەدرێت دەتوانیت ئەو بەشە تەواو بکەیت. بەستەری داگرتن

یاری Stay Zen

یارییەکی سەرکێشییە، پێویستە لە هەریەکە لەسەر ئەو هێڵانە بمێنیتەوە کە بۆت دیاری کراوە، کە یارییەکە لە کۆمەڵێک بەش پێکهاتووە.  بەستەری داگرتن

کۆگای ئەپ ستۆر:

ئەپی Safety Photo+Video

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت وێنە ڤیدیۆیەکانت بشاریتەوە و پاڕێزگاریان لێ بکەیت لە ڕێگای تێپەڕەوشەیەکەوە. بەستەری داگرتن

ئەپی Safety Note+

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت تێبینی و یادگاریەکانی ڕۆژانەت تۆمار بکەیت، یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەپەکە دانانی تێپەڕەوشەیە بۆی، تا بتوانیت پارێزگاریان لێ بکەیت و هیچ کەسێک بێجگە لە خۆت نەتوانێت خوێنەری بێت. بەستەری داگرتن

یاری Atom Run

ئەم یارییە باس لە ساڵی ٢٢٦٤ دەکات، کە کارەساتێک ڕوودەدات و تەنها ڕۆبۆتێک دەمێنێتەوە، پێویستە ئە ڕۆبۆت هەڵبێت لە پێناو زیندوو مانەوە لە ژیاندا.  بەستەری داگرتن

ئەپی Taskful: Smart To-Do List

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە، دەتوانیت ئەرکەکانی ڕۆژانەت بکەیت بە ڕیزبەندیەک پاشان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەتدا نیشانەیەکی ڕاستی لێ دەدەیت و لە کۆتاییدا دەربارەی ئەنجامی ئەو ئەرکانەی کە کردووتە پێت ڕادەگەیەنێتەوە. بەستەری داگرتن

یاری Brainbean – Brain Games

یەکێکە لەو یاریانەی کە کاریگەری دەخاتە سەر مێشکی بەکارهێنەر، کۆمەڵێک پرسیار و ئەرکت پێ دەسپێرێت کە دەبێت ئەنجامی بدەیت، بۆ بەهێزتربوونی مێشکی بەکارهێنەرەکەی بەسوودە. بەستەری داگرتن

بۆچونی تۆ