ئای ئۆ ئێس 23, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئاشنابن بە گرانترین یاری و ئەپەکان لە کۆگای ئەپ ستۆری کۆمپانیای ئەپڵدا

کۆگای ئەپ ستۆر یەکێکە لە پڕ بەکاهێنەرترین کۆگاکانی جیهان کە ڕۆژانە بە بەردەوامی، لەلایەن بەکارهێنەرانی مۆبایلە کارکردووەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێسەوە ئەپ و یاری لە ڕێگایەوە دادەگیرێت.

بێگومان وەک هەر یەک لە کۆگاکانی دیکە ئەپ و یارییەکان بەسەر دوو بەشدا دابەش بوون، بەشێکیان بە ئەپ و یارییە خۆڕاییەکان دەناسرێتەوە کە هەمیشە خاوەنی زۆرترین داگرتنن، بەشێوەیەکی دیکەشیان ئەپ و یارییەکانی بە بڕێک پارەییە، کە ئەم بڕە پارەییە لە ئەپ و یارییەکەوە بۆ ئەپ و یارییەکی تر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە نرخەکەی.
لەمڕۆدا ئاشناتان بەو ئەپانەی کە خاوەنی زۆرترین نرخن لە کۆگای ئەپ ستۆردا، بەڵام ئەوەی مایای سەرنجە تاوەکو ئێستا ڕوون نین کە زۆربەیان بۆچی نرخەکەیان بەوجۆرە گرانە.

ئەپی iVIP Black

Image result for iVIP Black

بە گرانترترین ئەپی کۆگای ئەپ ستۆر دێتە هەژمار، کە بڕی ئەپەکە بریتیە لە 1,399.99 دۆلار، لەلایەن خزمەتگوزاری iVIP بەڕێوە دەچێت هەر کاتێک کارێک یاخود شتێکت پێویست بێت دەتوانن بۆت ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بزانن کەوا تۆ ملیۆنەریت پێویستە ئەو بڕە بدەیت بە ئەپەکە، چونکە ئەپەکە تایبەتە بە کەسانی دەوڵەمەند.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


ئەپی Ignition

Image result for Ignition app ios

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت پەیوەست ببیت بە کۆمپیتەری سیستەمی ویندۆز یان ماکەوە، لە ڕیگای مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت، نرخی ئەپەکە 999.99 دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


ئەپی app.Cash

Image result for appcasher

هیچ شتێکی ئەوتۆ لە دەربارەی ئەم ئەپەدا بوونی نیە، تەنها نووسارە شێوازێکی نوێی پارەدانە بۆ هەموو ئامانجانەکان، دەتوانی لێیەوە پارە تۆمار بکەیت، تاوەکو ئێستاش بە ڕوونی دیار نیە کە بۆچی نرخی ئەپەکە 999.99 دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


ئەپی CyberTuner

Image result for CyberTuner

ئەم ئەپە کۆمەڵێک ئاوازی پیانۆیی پێشکەوتوو لە خۆ دەگرێت، کە هاوکاریکەر دەبێت بۆ ئاسان و ورد بەکارهێنانی، نرخی ئەپەکە 999.99 دۆلارە.
کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


ئەپی DDS GP Yes

Image result for DDS GP Yes

ئەم ئەپە بۆ دکتۆرە ددانسازەکان گونجاوە، کە هاوکاریکەریان دەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەری پیشەگەریانە بۆ نەخۆش، نرخی ئەپەکە 499.99 دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


یاری Barcelona vs. Madrid

Image result for Barcelona vs. Madrid app ios

ئەم یارییە باس لە کلاسیکۆی نێوان بارسیلۆنا و ڕیال مەدرید دەکات، بە شێوازی لێدانی سزا، نرخی ئەپەکە 349.99 دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


ئەپی TouchChat AAC with WordPower

Image result for TouchChat AAC with WordPower

ئەم ئەپە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە ناتوانن بە زمان پاراویی بدوێن و کێشەیان لە ئاخەوتندا هەیە، وەک کەسانی نەخۆشی ئیفلیجی و ئۆتیزم و کۆمەلێک نەخۆشی دیکە، نرخی ئەپەکە 299.99 دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.


یاری Perfect Penalty 2012

Image result for Perfect Penalty 2012

هەمان شێوازی یاریکردنی یاری Barcelona vs. Madridی هەیە و نرخی ئەپەکەش 299.99دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ بینین و کڕینی ئەپەکە.

بۆچونی تۆ