فۆتۆگرافی
23, کانوونی یەکەم 2017
یاری کلاسیکۆ بەم جۆرە وێنە دەگریت!

یاری کلاسیکۆ یەکێکە لە یاریە چێژبەخشەکانی تۆپی پێ، بەڵام لێرەدا باسی جۆرایەتی کامێراکان دەکەین نەک تۆپی پێ!
لە گۆڕەپانەکەدا چەندین کامێرای نایاب بوونیان هەیە کە ئەمانەن:
- کامێراکانی ۳٦۰ پلەیی ئینتڵ بە ڕوونی ٥کەی و تۆمارکردنی جوڵەکان و لێدانەوەیان بە جۆرایەتی 3D.
- درۆنەکانی DJI 600 بۆ تۆمارکردن لە سەرەوەی یاریگاکە و لە بەرزیەکی زۆرەوە.
- ستێدی کام واتە کامێرای شوێن نەگۆڕاو کە کەسێک لەسەر ئەم کامێرایە و کامێراکە لە جۆری سینەماییە و بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار دەکات.
- واید ئەنگڵ ستێدی کام، هەمان ئەو شێوازەی سەرەوەیە بەڵام کامێراکە هاوێنەی گۆشە فراوانی لەسەر جێگیر کراوە و لە بەشی سەرەوەی یاریگایە نەک لە ناو یاریگا.
- کامێرای هەڵواسراو بە تەل و بە شێوەی ٤کەی وێنە دەگوازنەوە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!