10
ئەندرۆید 24, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپڵیکەیشنە نوێکەی ئێدوارد سنۆدن، ئەندرۆیدەکەت دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی تەواو پارێزراوی چاودێری کردن

ئەپە نوێیەکەی ئێدوارد سنۆدن بە هاوکاری The Guardin Project و بنیاتی سەربەستی هۆیەکانی گەیاندن بڵاوی کردوەتەوە، لە ڕێگای ئەم ئەپەوە مۆبایلە زیرەکەکانتان دەبێتە سیستەمێکی پاراستنی تەواوەتی بۆ مەبەستی چاودێریکردن، ئەپەکە ناوی Haven و لە ئێستادا لە کۆگای گووگڵ پلەی ـدا بەردەستە هێشتا وەک وەشانێکی تاقیکاری جێگیر کراوە، سود لە هەستەوەرەکانی نێو مۆبایلەکەت وەردەگرێت بۆ ئاشکراکردنی هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە چوارچێوەی سنووری مۆبایلەکەتدا ڕوودەدات.

بە نموونە دەتوانێت ئەو هەموو چالاکییانەی کە لە ژوورێکدا ڕوودەدات دوای ئەوە مۆبایلەکەتی تێدا جێدەهێڵیت ئاشکرا بکات، ئەپی Haven دەتوانێت دەنگی چوار دەورەکەت تۆمار بکات، گۆڕانکاریەکانی ڕووناکی چواردەوری مۆبایلەکەتان ئاشکرا دەکات یان دەتوانێت هەموو هەڵگرتن و دانانەوەیەکی مۆبایلەکەت لەوەی کە خۆت لێی دووری بۆت ئاشکرا بکات، تەنانەت دەتوانیت مۆبایلەکەت لە شوێنکدا بە شێوەیەکی ستوونی دابنێیت بیکەیتە کامێرایەکی چاودێری.

بە وتەی Micah Lee کە یەکێکە لە گەشەپێدەرانی ئەپەکە دەڵێت Haven لە توانایدایە ڕووبەڕووی هێرشی Evil Maid ببێتەوە، ئەم جۆرە هێرشانە بەشێوەیەکی فیزیکی کەسی هاککەر هێرش دەکاتە سەر مۆبایلێکی دیکەو، لە باروودۆخی کارنەکردنیندا هەموو زانیارییەکانی دزەپێدەکات.

لی بەمجۆرە دەربارەی کارکردنی ئەپەکە دەدوێت: وایدابنێن ئێوە لاپتۆپی خۆتان قفڵ کردووە و لە ژوورێکی ئوتێلێکدا جێتان هێشتبێت وە لەوکاتەدا مۆبایلێکی کارکردوو بە ئەپی Haven لەسەر لاپتۆپەکە دادەنێن، ئەگەر کەسێک(هاککەرێک) لەو ماوەیەی کە ئێوە لەوێ نین دەرگای ژوورەکەتانی کردەوە و ویستی کار بە لاپتۆپەکەتان بکات، ڕێی تێدەچیت هەستەوەری ڕووناکی پێوی مۆبایلەکەتان بەهۆی گۆڕانکاری ڕووناکی دەوروبەرەکەی و دەنگ تۆمارکەر(مایکرۆفۆن)ی مۆبایلەکەتان ئاگاداری ئەو کەس(هاککەر)ە ببن کە هاتوەتە ژوورەوە، تەنانەت دەتوانێت دەنگی کەس(هاککەر)ـەکەش بپێویت، دەشێت ئەپەکە بتوانێت لە ڕێگای هەستەوەری خێرایی پێوی مۆبایلەکەتانەوە جوڵەی کەس(هاککەر)ـەکە بپێویت و تەنانەت کامێرای مۆبایلەکەش دەتوانێت وێنەیەک لەو کەسە بگرێت.

بەدەر لەوەش ئەپەکە لە توانایدایە تەنانەت باروودۆخی بارگاوی کردنەوەی یان پەیوەست بوون بە کێبلێکەوە، ئاشکرا بکات و زانیاری بۆ کەسی بەکارهێنەر بنێرێت.

هەرچەندە ئەپی Haven ناتوانێت بە پێی پێویست بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێش بگرێت لەو هێرشانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد، بەڵام لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا لە ڕێگای وریاکەرەوەکانەوە یان لە ڕێگای ناردنی نامەیەک کە تێپەڕە وشەی لەسەر جێگیر کرابێت، زانیارییەکان بۆ کەسی خاوەنی ئەپەکە بنێرێت، یەکێکە لە هەرە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بریتییە لەوەی زانیارییەکان لە باروودۆخی دەرهێڵ(ئۆفلاین) دەنێرێت وە زانیاریەکان لە باروودۆخی دەرهێڵیشدا لەناو خۆیدا هەڵدەگرێت.

نیت فریتاس(دامەزرێنەری Guardian Projects) دەربارەی ئەپەکە دەڵێت: بەهێزترین، پارێزراوترین و تایبەترین چاودێر( جۆری بەیبی مۆنیتەر) لە مێژوودا، چونکە هیچ کام لە زانیارییەکانی بۆ کەسی سێیەم(کەسی دروستکەری ئەپەکە) نانێرێت و لە پارێزگایەکی تەواوەتیدا دەبیت.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە.

Image result for Haven: Keep Watch (BETA)

 

Image result for Haven: Keep Watch (BETA)

 

بۆچونی تۆ