هەواڵ 24, كانونی یه‌كه‌م 2017

چاویلکەی ڕاستیی خەیاڵیی(VR) بووە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێک

لە ئێستادا تەکنەلۆژیای کامێرای ڕاستیی خەیاڵیی(VR) لە چەندین بواردا بەکاردەهێنرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ پێشکەوتنی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت. لە ڕێگای ئەم تەکنەلۆژیایەوە تێڕوانینی بەکارهێنەرەکەی دەگۆڕێت لە کاتی بەکارهێنانیدا و شتە خەیاڵیەکانت لە تێڕوانینیەوە دەبێتە ڕاستیی.

بە پێی نوێترین هەواڵەکان بێت کە لەلایەن ئاژانسێکی دەنگ و باسی وڵاتی ڕووسیاوە بە ناوی TASS بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بەکارهێنانی چاویلکەی ڕاستیی خەیاڵیی (VR)ـەوە پیاوێکی ٤٤ ساڵیی گیانی لەدەست داوە، بەهۆی ئەوەی لەکاتی بەکارهێنانیدا بەسەر مێزێکی شوشەدا کەوتووە.

ئەم ڕووداوە بە یەکەمین ڕووداوی گیان لە دەستدان دێتە هەژمار بەهۆی چاویلکەی ڕاستیەوە، ئاژانسەکە باسیش لەوە دەکات بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکەوە وای کردووە تێڕوانینی بەرامبەر دەوروبەرەکەی بگۆڕێت و سەر ئەنجام لەو ژوورەی کە تێیدا بووە کەوتووە بەسەر مێزێکی شوشەدا، بوەتە هۆکاری ئەوەی برینی گەورە لەسەر لاشەی کەسەکە جێ بهێڵێت و ببێتە هۆی خوێن بەربوون، لە کۆتاییشدا گیانی لە دەستدانی کەسەکە.

هیچ زانیارییەک دەربارەی جۆری چاویلەکەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام وەک یەکەمین ڕووداوی بەو جۆرە دێتە هەژمار، بۆیە گەر تۆ یەکێکی لە بەکارهێنەرانی ئەو تەکنەلۆژیایە تکایە لە کاتی بەکارهێنانیدا ئاگاداری شتەکانی دەوروبەرت بە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ