10
ئەندرۆید 24, كانونی یه‌كه‌م 2017

زیانەواڵەی Loapi دەتوانێت ببێتە هۆی تەقینەوەی پاتریەکانی مۆبایلە کارکردووەکانی سیستەمی ئەندرۆید

زیانەواڵەی Lopai کە لەلایەن لێکۆڵەرەوانی دەزگای پاراستنی کاسپێکەرەوە ئاشکرا کراوە، دەربارەی ئەم جۆرە زیانەواڵە دەڵێن دەتوانێت زانیارییەکانی مۆبایلەکە و پارە دیجیتاڵیەکان دزە پێبکات، هەر ئەو کارە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی زیاتر بۆ سەر مۆبایلەکە و گەرمبوونی زیاتری پاتریەکەی تا باروودۆخی تەقینەوەی.

بە وتەی لێکۆڵەرەوان ئەم زیانەواڵەیە لە ڕێگای ڕیکلامەکانەوە دابەشبووە و خۆی دەخاتە سەر شێوەی ئەپێکی پۆڕنۆگرافی یان دژە(ئەنتی) ڤایرۆس، دەشڵێن چالاکی ئەم زیانەواڵەیە هێندە زۆرە کە تەواوی توانای ڕام و پڕۆسێسەری سەرەکی سەرقاڵ دەکات و دەبێتە هۆی گەرمبوونی زیاتری مۆبایلەکەتان و پاشان تەقینەوەی.

ئەم زیانەواڵەیە سود لە کەڵێنەکانی پاراستن وەرناگرێت، بەڵکو تەنها ئەو کاتانە نەبێت کە بەکارهێنەر ئەو پێگانە دەکاتەوە کە ڕیکلامەکانی ئەم جۆرە زیانەواڵەی تێدایە و پێشنیاز داگرتنی دەکات، دوای ئەوەی بەکارهێنەر دایدەگرێت ئەپەکە کە وەک ئاماژەمان پێدا لەسەر شێوەی ئەپێکی پۆرنۆگرافی یان دژە ڤایرۆس خۆی نیشان دەدات، لە ماوەی دامەزراندنیدا داوای گۆڕانکاریی لە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت دەکات بە مەبەستی مۆڵەت پێدان بە ئەپەکە تاوەکو دابمەزرێت.

دوای ئەوەی کە دامەزرا، دەست بە جێ دەست بە ناردنی قەبارەییەکی زۆر لە نامە نەخوازراوەکان بۆ کەسانی نێو مۆبایلەکەت دەنێرێت، دواتر دەست دەکات بە نیشاندانی ڕیکلامێکی زۆر لەسەر ئامێرەکەتان وە سود لە مۆبایلەکەتان دەبینێت بۆ هێرشی DDos، دەرهێنان(بردنی) پارە دیجیتاڵیەکان وەک بیت کۆین و جۆرەکانی تر یەکێکی دیکەیە لەو کارانەی کە ئەم زیانەواڵەیە ئەنجامی دەدات.

وەک ئاماژەی پێکرا، بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەی کە دەیخاتە سەر مۆبایلەکەتان کە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پێویستە، مۆبایلەکەتان زیاتر لە ڕادەی پێویست گەرم دەبێت و دەست بە تەقینەوە دەکات، خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا ئەم زیانەواڵەیە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بە دیار نەکەوتووە، هەر بۆیە پێویستە ئاگادار بیت بێجگە لە کۆگای گووگڵ پلەی سود لە هیچ کۆگا و پێگەیەک وەرنەگریت بۆ داگرتنی ئەپەکان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ