ئای ئۆ ئێس 24, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپێک بۆ فەراهەم کردنی ڕێژەی زیاتری بۆشایی بیرگەی ناوەکی سیستەمی IOS

ئەپی Magic Cleaner یەکێکە لە ئەپە نایابەکانی کۆگای ئەپ ستۆر، کە هاوشێوەی ئەپی Phone Cleanـی کۆگای گووگڵ پلەیە.

لە ڕێگای ئەپی Magic Cleanerـەوە، دەتوانیت ڕێژەی بۆشایی(بەتاڵی) بیرگەی بەکارهێنراوی ئایفۆن یان ئایپادەکەت زیاد بکەیت. ئەپەکە هەڵدەستێت بە سڕینەوەی فایلە بێ سودەکان، لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی گەورەترین پەڕگەکان(فایلەکان)ت لە وێنە و ڤیدیۆ و گۆرانییەکان بۆ بەردەست دەکات تا لە ڕێگاییەوە ئاگادار بیت لەو پەڕگانەی کە زۆرترین قەبارەیان لە نێو بیرگەی مۆبایلەکەتدا داگیر کردووە بیسریتەوە و لە جێگای ئەوەدا پەڕگەی دیکە جێگیر بکەیت. ئەپەکە خاوەنی ڕووکارێکی ئێجگار سادە و ئاسانە بۆ بەکارهێنان بەدەر لەوەش ئەنجامی کارەکانی دڵخۆشکەرە، دەتوانێت لە کەمترین ماوەدا ئەرکی سڕینەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە بەکارهێنەر دیاری کردووە یان پەڕگە بێ سوودەکان، بە ئەنجام بگەیەنێت بە بێ پێویست بوون بە چاوەڕوانییەکی زۆر، لە کۆتایی بە ئەنجام گەیاندنی کارەکەیدا ڕێژەی قەبارەی پەڕگەی سڕاوەت پێ دەڵێت.

ئەم ئەپە نایابە خۆشبەختانە بە شێوەی خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆردا جێگیر کراوە، دەتوانیت بە خۆڕایی دایبگریت و کاری پێ بکەیت، کێشی ئەپەکەش ٢٢ مێگابایتە، گونجاوە لەگەڵ وەشانی ئای ئۆ ئێس ٩ یان بەرزتر و لەسەر ئامێرەکانی (ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد) کار دەکات.

تێبینی: بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە نووسینی دەستەواژەی Phone Clean لە گەڕانی کۆگای گووگڵ پلەیدا دەتوانن هاوشێوەی ئەم ئەپە بەردەست بخەن.

بۆچونی تۆ