ئەندرۆید

وێنە و زانیاریە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی

لەگەڵ نزیکبوونەوە و کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی ٢٠١٨، پڕوپاگەندە و زانیاری و وێنەی دزەپێکراوی زۆر دێنە ئاراوە. لە ئێستاشدا کۆمەڵێک زانیاری دزە پێکراو هەن دەربارەی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی سۆنی، کە وا بڕیارە لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی ٢٠١٨ ئاشکرابکرێت. لە هەڵسەنگێنەری گیگبێنچدا دەرکەوتووە مۆبایلە نوێکەی سۆنی خاوەنی پڕۆسێسەری سپادڕاگۆن ٨٤٥ و خاوەنی زانیاری بیرگەی کاتی (ڕام) ٤گب لەگەڵ بیرگەی ٦٤گب دەبێت، وە خاوەنی کامێرایەکی دووانە هاوێنەیی دەبێت بە ڕوونی ١٢ مێگاپێگزڵ و لە ڕووی پێشەوەی کامێرایەک هەیە بە روونی ١٥ مێگاپێگزڵ، وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆی (٨.١) لەسەر جێگیر کراوە و خاوەنی پاتریەکە بە چڕی ٣١٣٠ میلئ ئەمپێڕ/کاتژمێر.

بەپێی هەڵسەنگێنەری گیکبێنچ مۆبایلەکە توانییویەتی بە ١ ناوک ٢٣٩٣ خاڵ کۆبکاتەوە و بە ٨ ناوک ٨٣٠٠ خاڵ کۆبکاتەوە. ئەمەش یەکێکە لە وێنە دزەپیکراوەکان و دەری دەخات مۆبایلەکە بێ لێوارە.

سەرچاوە :

24 كانونی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49