رەقەکاڵا 25, كانونی یه‌كه‌م 2017

پێشبینی دەکرێت پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لەلایەن سامسۆنگەوە بە بناغە نەکرێت و کار بۆ ئەپڵ بکات

لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا سامسۆنگ بەرپرس بوو لە بەرهەم هێنانی بناغەکردنی چیپەکانی کواڵکۆم کە بە سناپدراگۆن ناسراون، تەنانەت نوێترین چیپی کۆمپانیای کواڵکۆمیش بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥ کە لەم مانگەدا نمایش کرا، کۆمپانیای سامسۆنگ بە بناغەکردنی ١٠ نانۆمەتری بۆ بە ئەنجام گەیاندن بوو.

ئێستا زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کۆمپانیای کواڵکۆم لە چیپ(پڕۆسێسەر)ێکی نوێیدا کە بە سناپدراگۆن ٨٥٥ ناسراوە، هاوکاری نێوان خۆی و سامسۆنگ کۆتایی پێ بهێنێت و ڕووبکاتەوە کۆمپانیای TSMCی تایوانی، کە ئەم کۆمپانیایە پێش کۆمپانیای سامسۆنگ هاوکاری کەر بوو بۆ بناغەکردنی چیپەکانی کواڵکۆم، وابڕیارە چیپ(پڕۆسێسەر) سناپدراگۆن ٨٥٥ بگەیەنێتە بناغەی ٧ نانۆمەتری.

چیپە نوێیەکەی کۆمپانیای کواڵکۆم وابڕیارە لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت بە بناغەی ٧ نانۆمەتریەوە، مۆدێمی چیپەکەش لەلایەن کۆمپانیای TSMCەوە بۆی بەرهەم بهێنرێت، هەرچەندە لەم نێوەندەدا کۆمپانیای سامسۆنگ زیان ناکات، چونکە دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای سامسۆنگ بە نیازە ساڵی داهاتوو چیپەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە بە زنجیرەی A ناسراون، لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە بە بناغەکردنیان بۆ ئەنجام بدرێت و ببێتە شوێنگرەوەی کۆمپانیای TSMC.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی ئەم بەسە بەردەست نیە، بەڵام ڕێژەی ئەگەرەکان زۆرە و وا پێشبینی دەکرێت ئەو هاوکارییەی کە لە نێوان کۆمپانیای سامسۆنگ و کواڵکۆمدا بوونی هەبوو بەرەو لەناو چوون بچێت، لە ساڵی داهاتوودا.

Related image

بۆچونی تۆ