ئامێرە هەمەجۆرەکان 25, كانونی یه‌كه‌م 2017

وادەی بڵاوکردنەوەی Play Station 5 کەی دەبێت و چی نوێ لە خۆدەگرێت؟


ئەم پرسیارە لە مێشکی زۆرینەماندا گەڵاڵە بووە بە جۆرێک لە ساتی بە دەست هێنانی ئامێرێکی نوێ لە هەر بوارێک بیرمان لەوە کردووەتەوە “باشە دەبێ مۆدێلی نوێی ئەمە چی بێت؟”.هەر بەو هۆکارە و لە دوای گەڕان و بەدواداچوون بۆ پلەی ستەیشنی ٥ چەند ڕاستییەکمان بۆ دەرکەوت و تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی وەک کاری لە پێشینەی، بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە زانیارییەکان بۆ خوێنەرانی ئازیزی بگوازێتەوە.

لێرەدا گرنگترین زانیارییەکان بە شێوەی پرسیار دەخەینە ڕوو:

  • ئایا سۆنی پلانی هەیە PS5 یان Play Station 5 درووست بکات؟

ئاشکرایە لای هەموومان کە لە ئێستادا باشترین و بەهێزترین کۆنسڵی جیهان بریتیە لەو کۆنسڵەی کە گەورە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە مانگی ۱۱ــی ساڵی ۲۰۱۷ بە تەواوی ئاشکرای کرد لە ژێر ناوی XBox One X، چەند ڕەخنە گرێک دەڵێن “سۆنی پێویستە ئەگەر بۆ ناوبانگی کۆمپانیاکەی بێت دەبێ چۆک بە مایکرۆسۆفت دا بدات و بابەتێکی وا ڕەوانەی بازنڕ بکات کە شکست بە بەرهەمەکەی مایرۆسۆفت بهێنێت”.
کەواتە دەبێت سۆنی ئەگەر بۆ کڕینەوەی بەهای خۆی بێت بەرهەمێکی وا پێشکەش بکات کە ناوبانگی خۆی بەدەست بێنێتەوە.


  • ئەگەر پلەی ستەیشن ٥ درووست دەکرێت، کەی ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت؟

لە زاری مایکڵ پاتچەر بەڕێوەبەری پێگەی یارییە ئەلکترۆنیەکانی گەیمین بۆڵت ئەوەی خستە ڕوو و تیایدا پێشبینی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی بەستەوە بە ساڵی ۲۰۱۹.
هەرووەها دامیان تۆنگ (ئەو کەسەی پێشبینی پلەی ستەیشن ٤ و ٤ پڕۆی کرد) لە دیمانەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئەوەی خستە ڕوو کە پێشبینی خستە بازاڕی لەوانەیە بکەوێتە ساڵی ۲۰۱٨ یان ۲۰۱۹ و ئەگەری ساڵی ۲۰۱٨ با گونجاوتر دەزانێت.


  • چی نوێ لە پلەی ستەیشن ٥ ڕوو دەدات؟
    چاوەڕێ دەکرێت کە ئەم گۆڕانکاریانە لە پلەی ستەیشن ٥ بە دی بکرێت:
  • یاریکردن بە ڕوونی 6K و 4K.
  • دانانی پاکێجی تەلەفیزیۆنیش لەگەڵ کۆنسڵەکەدا بە جۆریک کڕیار دەتوانێت داوای تەلەفزیۆنێک بە ڕوونی 6K بکات.
  • دانانی سیستمی یاریکردنی ٤ کەسی لە یەک کۆنسڵدا.
  • زیادکردنی خێرایی لە ئاستی نیشاندان بۆ 120fps.
  • دانانی کەیبڵی بێتەل لەگەڵ کۆنسڵەکەدا و تەنیا بە پێخستنی بە تەلەفزیۆن دەتوانیت پەیوەست ببیت و لێرەدا سۆنی ئەوی دەوێت کە بە جۆرێک بەکارهێنانی کەیبڵ کەم بکاتەوە، وەک چۆن توانی لە دەسکەکانی لای ببات.
بۆچونی تۆ