10
ئەپ و نەرمەکاڵا 25, كانونی یه‌كه‌م 2017

سەکۆی مامەڵەکردن بە دراوە ئەلکترۆنیەکان ناسراو بە کۆین بەیس، بە هۆی دابەزینی بەهای بیتکۆین بە ڕێژەی %٢٠ لەکارکەوت.

لە سەروبەندی دابەزینی بەهای بیتکۆین بە ڕێژەی %٢٠ و هەرەسهێنانی مامەڵەکردن بەو دراوە ئەلکترۆنییە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر سەکۆی مامەڵەکردن بە دراوی بیتکۆین کە بە کۆین بەیس ناودەبرێن لەکارکەوت و کۆمپانیای خاوەنی ئەپەکە لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی خستە ڕوو کە بە هۆی مامەڵەیەکی زۆری بیتکۆینەوە لە کار وەستاوە، بەڵام لە پاش نیو کاتژمێر کۆمپانیاکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە هۆی دابەزینی بەهای بیتکۆینەوە بە ڕێژەیەکی زۆر ئەپەکە لە کار دەوەستێت تا کاتێکی نادیار.

شایانی باسە ئەپەکە لە مانگی ٨ــی ساڵی ٢٠١٧ بنیات نرا و دەست بەکار بوو و وەک بڕواپێکراوترین ئەپی مامەڵەکردن بە دراوە ئەلکترۆنییەکان ناسێندرا.

بۆچونی تۆ