هەواڵ 25, كانونی یه‌كه‌م 2017

ڕاپۆرتی فرۆشی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی کۆمپانیای نۆکیا

کۆمپانیای HMD Global کە ئێستا بەرهەمەکانیی کۆمپانیای نۆکیا بەرهەم دەهێنێت و دەیانخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بەپێی نوێترین زانیارییەکان بێت توانیویەتی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٦ ملیۆن مۆبایلی زیرەک ڕەوانەی بازاڕەکانیی جیهان کردووە.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Counterpoint Research بێت، باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای HMD سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی ٢.٨ ملیۆن مۆبایلی زیرەک لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، لەهەمان چارەکدا توانیویەتی ١٣.٥ ملیۆن مۆبایلیی نا زیرەک(ئەو جۆرانەی کە زیرەک نین) بفرۆشێت، ئەمەش دەستکەوت و کاریگەریەکی گەورەیە لەماوەی یەکساڵدا بۆ کۆمپانیاکە.

کۆمپانیای HMD Global باسیش لەوە دەکەن، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا دوو هێندە زیاتر مۆبایلی زیرەکیان فرۆشتووە بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، لە ئێستادا کۆمپانیایەکە پلەی سێیەمی لە جیهاندا داگیرکردووە لە بەرهەم هێنانی مۆبایلە نا زیرەکەکاندا.

تاگەکان nokia نۆکیا
بۆچونی تۆ