مایکرۆسۆفت ئۆفیس 25, كانونی یه‌كه‌م 2017

وادەی بڵاوکردنەوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٩ چ کاتێکە و چی نوێ لە خۆدەگرێت؟


کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سەرجەم زانیارییەکانی سەبارەت بە بوخچەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٩ ئاشکرا نەکردوە تاکو ئێستا، بەڵام ئەوەیان خستە ڕوو کە بوخچەی داهاتوو کۆمەڵێک بابەتی نوێی و گرنگ لە خۆ دەگرێت، لە نێویانیشدا توانای نوێ کە پەیوەندی بە تەکنەلۆژیای زانیارییەوە هەیە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی تاکو ئێستا بەرهەمەکانی ئۆفیس بەکار ناهێنن.
ئەو چاکسازی و تایبەتمەندییە نوێیانە زیاتر بۆ پێنوسە ئەلکترۆنیەکانە و وا لە بوخچەکە کراوە کە وەڵامدانەوەی بۆ هەستەکانی بەکارهێنەر هەبێـ لە ڕێی جوڵەی دەستەوە.

نوێکردنەوەی نەرمەکاڵای “Excel” لەگەڵ خۆیدا چەند جۆرێکی نوێی ئامادەکردن و وێنەی ڕوونکردنەوەی نوێ و وردتر کە وادەکات بابەتە لێکۆڵینەوەکان و ئامارییەکان زۆر ئاسانتر و وردتر بێت.

دەربارەی نەرمەکاڵای “PowerPoint”، چەند تایبەتمەندییەکی نوێ وەردەگرێت، وەک Morph و Zoom بۆ زیادکردنی بڕێکی زیاتر لە ڕوونی و جوانی بۆ بابەتە پێشکەشکارییەکان.
بە پێی پێشبینیەکانی چاودێرانی ئەلکترونی، وا چاوەڕوان دەکرێت بوخچەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ بڵاوبکرێتەوە.

بۆچونی تۆ