تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
26, کانوونی یەکەم 2017
چەند نهێنی و کارئاسانییەکی یوتیوب لەوانەیە بۆ یەکەمجارت بێت بیبینیت!(ڕوونکردنەوە + ڤیدیۆ)

کورتکراوەکانی سەر Keyboard
- دووگمەی “J” دابگرە بۆ گێرانەوە بۆ دواوە بە ١٠ چرکە.
- دووگمەی “K” دابگرە بۆ ڕاگرتن و کارکردنی ڤیدیۆکە.
- دووگمەی “L” دابگرە بۆ پاڵنانی ڤیدیۆکە بۆ پێشەوە بە ١٠ چرکە.
- دووگمەی “M” دابگرە بۆ بێدەنگکردنی ڤیدیۆکە.
- دوگمەکانی “Shift” و “N” دابگرە بۆ پەڕاندنی ڤیدیۆکە بۆ ڤیدیۆی داهاتوو.
- دوگمەکانی “Shift” و “P” دابگرە بۆ پەڕاندنی ڤیدیۆکە بۆ ڤیدیۆی پێشوو.
سەمای هارلم شەیک
بەکارهێنانی دەستەواژەی “Do the harlem shake” و نوسینی لە شوێنی گەڕان بە دوای ڤیدیۆدا.
یوتیوب بە مەستی
بەکارهێنانی دەستەواژەی “Use the force luke” و نوسینی لە شوێنی گەڕان بە دوای ڤیدیۆدا.
داگرتنی هەر ڤیدیۆیەک بەبێ بوونی نەرمەکاڵای داگرتن
نوسینی پیتەکانی “ss” لە نێوان وشەی “youtube” و دۆت(خاڵ)، دەتگەیەنێتە پێگەیەک کە توانای داگرتنی ڤیدیۆکەت هەیە بەبێ نەرمەکاڵا.
گۆڕینی یوتیوب بۆ شێوەیەکی ڕێکخراو
لێرەدە و بە نوسینی “www.youtube.com/leanback” لە جێی نوسینی بەستەرەکان، ئەتوانیت شێوەی یوتیوب بە شێوەیەکی ڕێکخراو ببینیت و دەتوانیت لە کۆمپیوتەردا ماوس بەکار نەهێنیت.
زانینی نوێترین تایبەتمەندییە زیادکراوەکانی یوتیوب
دەتوانیت ئاگاداری نوێترین زیادکراوی ناو پێگەی یوتیوب بیت لە ڕێی بەستەری “www.youtube.com/testtube”.
گۆڕینی ڕەنگی یوتیوب
لە ڕێی نوسینی “doge meme” لە شوێنی گەڕان بۆ ڤیدیۆ، دەتوانیت ڕەنگ و شێوەی یوتیوب یگۆڕیت.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!