10
سۆنی 27, كانونی یه‌كه‌م 2017

کۆمپانیای Sony بە نیازە یەکەمین مۆبایلی بە پڕۆسێسەری Snap dragon لە کۆنگرەکانی CES 2018ـدا نمایش بکات

کۆمپانیای سۆنی دەستیکرد بە ناردنی بانگهێشت نامەی کۆنگرەی نوێی لە پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنیە بەکاربەرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨(CES 2018)، کەوا بڕیارە لە لاس ڤێگاس بەڕێوە بچێت لە مانگی داهاتوودا. پێشبینی دەکرێت لەم کۆنگرەیەدا کۆمپانیای سۆنی یەکێک لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی بە چیپ(پڕۆسێسەر) سناپدراگۆن ٨٤٥ـەوە نمایش بکات، کە چیپەکە خاوەنی ٨ ناوکە لە بناغەی تایبەتی کریۆ ٣٨٠ـدا وە ٤ ناوکیان بەهێزن بە خێرایی لەرەلەریی ٢.٨ گێگاهێرتز، خێرایی لەرەلەریی چوار ناوکەکەیی تریان کە وزەیەکی ئێجگار کەم بەفیڕۆ دەدات بریتیە لە ١.٨ گێگاهێرتز.

لە ئێستادا دیار نیە کەوا کام لە مۆبایلەکانی سۆنی نمایش دەکرێت، بەڵام وا پێشبینی دەکرێت کە ئەو مۆبایلەی لەو پێشانگایەدا نمایش دەکرێت بە ژمارە مۆدێل H8266 بێت. وا بڕیارە ببێتە یەکەمین مۆبایلی زنجیرەی ئێکسپێریا کە خاوەنی ٦ گێگابایت ڕام بێت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت بێت، قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٤٨ ئینچ دەبێت بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ و وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لەسەری جێگیرە، توانستی پاتریەکەی ٣١٢٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک دەبێت.

مایەی وەبیرهێنانەوەیە، کۆمپانیای سۆنی لە ئێستادا کار دەکات لەسەر بەرهەم هێنانی ۲ مۆبایلی ئاست بەرز کە ژمارە مۆدێلی یەکێکیان Sony H8266ـە، ئەوەی دیکەیان H8216ـە، وا پێشبینی دەکرێت ئەو جۆرەیان کە ژمارەی H8216ـیە تەنها جیاوازیی لەگەڵ جۆرەکەی تریاندا بریتیی بێت لەوەی ئەم خاوەنی کامێرایەکی دوانە هاوێنە و جۆرەکەی دیکەیان واتە Sony H8266 خاوەنی کامێرایەکی ۱ هاوێنەیە.

زانیارییەکان باسیش لەوە دەکەن، ژمارە مۆدێلی H8216 دەبێتە شوێنگرەوەی ئێکس زێد ١، واتە ناوی مۆبایلەکە سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد ٢ بێت، جۆرەکەی دیکەشیان بە ژمارە مۆدێلی H8266 دەبێتە جێگرەوەی مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم، تا ئێستا دیار نیە بە تەواوەتیی ناوی مۆبایلەکە چی دەبێت.

وا بڕیارە لە پێشانگای ئامێرە بەکاربەرە ئەلکترۆنیەکانی (CES) بۆ ساڵی ٢٠١٨، بێجگە لە مۆبایلە زیرەکەکان، کۆمپانیای سۆنی نوێترین بەرهەمی خۆی لەسەر ئاستی (تەلەفزیۆنی زیرەک، بیستۆک، بڵندگۆ هتد..) نمایش بکات.

سەرچاوە :
تاگەکان CES2018 سۆنى
بۆچونی تۆ