10
پڕۆژە و چالاکییەکان 28, كانونی یه‌كه‌م 2017 1 بۆچوون

دیاریکردنی باشترین مۆبایلەکانی ساڵی ۲۰۱۷ لەلایەن ستافی کەی ئای تی ئێنەوە

هەموو ساڵێک کۆمپانیاکانی بەرمهێنانی مۆبایلە ئاست بەرزەکان، نوێترین بەرهەمی خۆیان نمایش دەکەن، هەر یەکەیان هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندیی و نرخی تایبەت بە خۆیانن.

بێگومان دیدگا و بۆچوونی هەر یەکێکمان دەربارەی باشترین مۆبایل جیاوازە، بە واتایەکی دیکە ئەو مۆبایلەی کە ئێمە بەلامانەوە باشترینە مەرج نیە کەسی بەرامبەرمان هەمان بیروڕای هەبێت.

ئێمە وەک ستافی کەی ئای تی ئێن، لەم بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌دا ڕای نووسەران و  ستافەکەمان دەخەینە ڕوو دەربارەی باشترین مۆبایلی ساڵ. لەسەرەتادا ڕای هەریەک لە ستافەکەمان دەربارەی باشترین مۆبایلی ساڵ وه‌رگرتووه‌، کە 5 باشترین مۆبایلی ساڵیان دیاریکردووە به‌گوێره‌ی په‌سه‌ندی و بۆچوونی خۆیان پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین مۆبایله‌کان به‌ ڕیزبه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌ کردووه‌: “یەکەم 5 خاڵ، دووەم 4 خاڵ، سێیەم 3 خاڵ، چوارەم 2 خاڵ، پێنجەم 1 خاڵ“. بۆ نمونه‌ مۆبایلێک له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ نوسه‌ران له‌ ریزبه‌ندی یه‌که‌م بێت ئه‌وا 5 خاڵ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر له‌ هی نوسه‌رێکی تردا له‌ ریزبه‌ندی 4 بێت ئه‌وا چوار خاڵی پێ ده‌درێت و ئه‌گه‌ر له‌ هی یه‌کێکی تر له‌ 3 دا بێت ئه‌وا 3 خاڵ و ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ تا ده‌گاته‌ 1 خاڵ و ئه‌گه‌ر له‌ ریزبه‌ندیش نه‌بێت ئه‌وا له‌ هی ئه‌م نوسه‌ره‌ خاڵ وه‌رناگرێت. له‌ کۆتاییدا کۆی گشتی خاڵه‌کان کۆکراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجاممان لێ وه‌رگرتووه‌. به‌هیوای سودوه‌رگرتن.

ڕامیار دڵشاد:

1- Red Hydrogyn One
2- LG V30
3- Huawei Mate 10 Pro
4- Galaxy Note 8
5- OnePlus 5T

محەمەد شوان:
1-Huawei Mate 10 Pro
2-Samsung Galaxy Note 8
3-Google Pixel 2XL
4-Oneplus 5T
5-HTC U11+

محەمەد کازم:
1. Xperia Xz Premium
2. Galaxy Note 8
3. HTC U11
4. Google Pixel 2
5. iPhone X

مەنسوور بلباس:
1. Xiaomi Mi mix 2
2. Huawei mate 10 pro
3. Samsung Galaxy Note 8
4. Xiaomi Mi 6
5. iPhone X

پەنهان ئەحمەد:
1. Oneplus 5T
2. Huawei Mate 10 Pro
3. Samsung Galaxy Note 8
4. Google Pixel 2 XL
5. Razer Phone

هاوژین یونس:
1. Samsung Galaxy Note 8
2. iPhone X
3. Samsung Galaxy S8 Plus
4. Huawei Mate 10 Pro
5. Sony Xperia XZ Premium

ئاودێر عومەر:
1. Razer Phone
2. Samsung Galaxy S8
3. Samsung Galaxy Note 8
4. Sony Xperia XZ Premium
5. Huawei Mate 10 Pro

سەلمان خالید:
1- Samsung Galaxy Note 8
2- iPhone X
3- Samsung Galaxy S8 Plus
4- OnePlus 5T
5- Huawei Mate 10 Pro

سۆران عەلی:
1- iPhone X
2- Galaxy Note 8
3- Mi Mix 2
4- Mi 6
5- Huawei Mate 10 pro

سەردار عبدالله:

1- iPhone 10
2- Google Pixel 2
3- Galaxy Note 8
4- iPhone 8
5- Mate 10 Pro

شەماڵ ساڵح:
1. Xiaomi Mi 6
2. Xiaomi Mi Mix 2
3. Huawei mate 10 pro
4. One Plus 5T
5. iPhone X

هاویار فاروق:

1. iPhone X
2. Galaxy Note 8
3. Google Pixel 2
4. OnePlus 5T
5. LG V30

ئەحمەد گەردی:

1- Google Pixel 2
2- Galaxy Note 8
3- Galaxy S8
4- OnePlus 5T
5- iPhone X

سۆران سابیر:

1- Galaxy S8 Plus
2- Huawei Mate 10 Pro
3- OnePlus 5T
4- Google Pixel 2 XL
5-  +HTC U11

دیاری شێرزاد:

1. Galaxy Note 8
2. iPhone X
3. Google Pixel 2
4. Mate 10 pro
5. OnePlus 5T

لە ئەنجامی کۆکردنەوەی دەنگی گشتی و بەپێی یەکەی دیاریکراو بۆ هەر ئاستێک کە لەلایەن نوسەرانەوە هەڵبژێردراوە گەشتینە ئەو ئەنجامەی:

  1. Galaxy Note 8 = ٤٥ خاڵ – پله‌ی یه‌که‌م
  2. iPhone X= ٣١ خاڵ – پله‌ی دووه‌م
  3. Huawei Mate 10 Pro= ٢٦ خاڵ – پله‌ی سێیه‌م
  4. OnePlus 5t= ١٨ خاڵ – پله‌ی چواره‌م
  5. Google Pixel 2= ١٧ خاڵ – پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مه‌ ڕای ستاف و نوسه‌رانی که‌ی ئای تی ئێن بوو. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ش له‌خواره‌وه‌ له‌ کۆمێنته‌کان 5 باشترین مۆبایل به‌ بۆچوونی خۆتان دیاری بکه‌ن.

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ