ئامێرە هەمەجۆرەکان 27, كانونی یه‌كه‌م 2017

بارگاوی کەرەوەی بێتەلی دووری ٩٢ سانتی مەتر لە CES 2018دا نمایش دەکرێت

کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی فیدراڵی ئەمریکا (FCC)، ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ سیستەمێکی نوێی بارگاوی کەرەوەی بێتەل لە دووری نزیکەی ٩٢ سانتی مەترەوە،
ئەم تەکنەلۆژیایە ناسراوە بە تەکنەلۆژیا WattUp، کە لەلایەن کۆمپانیای Energousـەوە بەرهەم هێنراوە، دەتوانێت (مۆبایل،تابلێت، کاتژمێریی زیرەک، بستۆکی بێتەل، هتد…) بارگاوی بکاتەوە.

بە وتەی کۆمپانیای وەبەرهێنەری بێت، دەتوانێت بەبێ بەرکەوتن و بە بەرکەوتنیش ئامێرەکان بارگاوی بکاتەوە، لە توانایدایە لە یەک کاتدا چەندین ئامێریش بارگاوی بکاتەوە، بەجۆرێکیش ئەم تەکنەلۆژیایە دروستکراوە ڕێگا بە وەرگر و گەیانەرە دروستکراوەکانی کۆمپانیا جیاوازەکان دەدات پێکەوە کار بکەن.

بە سود وەرگرتن لەم تەکنەلۆژیایە تەنانەت گەر مۆبایلەکەت لە نێو گیرفانتدا بێت یان کاتژمێرە زیرەکەکەتان لە دەستتاندا دەتوانێت بارگاوی بکاتەوە، تەنانەت گەر لە ژوورەکەشدا بسوڕێیتەوە دەتوانێت ئامێرەکەت بارگاوی بکاتەوە، بەو مەرجەی لە سنووری نزیکەی ٩٢ سانتی مەتردا نەچیتە دەرەوە.

وابڕیارە لە پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنیە بەکاربەرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ (CES 2018) نمایش بکرێت، کە لە ١٩ تا ٢٠ی مانگی داهاتوودا نمایش دەکرێت.

ڤیدیۆیەک لە تەکنەلۆژیا نوێیەکە:

بۆچونی تۆ