هەواڵ 28, كانونی یه‌كه‌م 2017

نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر نۆکیا ١

لە میانەی دزەپێکردنی زانیارییە نوێیەکاندا، لە جریوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، نوێترین زانیاریی لەسەر نوێترین بەرهەمیی کۆمپانیای HMD بڵاوبوویەوە، کە لە ئێستادا بەرهەمەکانی نۆکیا بەرهەم دەهێنێت و دەیانخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

کۆمپانیایەکە بەنیازە هەرزانترین و ئاست نزمترین مۆبایل لە ساڵی داهاتوودا نمایش بکات، وا بڕیارە جۆری ڕوونماکەی IPS LCD بێت بە ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ، هەڵگری ڕامێکی ١ گێگابایتی و بیرگەیەکی ناوەکی ٨ گێگابایت بێت، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک دەربارەی قەبارەی ڕوونما و پڕۆسێسەری سەرەکی مۆبایلەکە بەردەست نیە.

وەشانی ئەندرۆید Goـی لەسەر جێگیر دەکرێت، کە بۆ ئەو مۆبایلانە گونجاوە کە خاوەنی کەمترین قەبارەی ڕام و بیرگەی ناوەکین، لەم وەشانەدا کەمترین زانیاریی کاتی ئەپەکان کەڵەکە دەبێت و پڕۆسێسەری سەرەکیشی بە ئاسانی دەتوانێت زانیارییەکان بگوازێتەوە.

وا بڕیارە نرخی مۆبایلەکە ٩٥ دۆلار یان کەمتر بێت، لە مانگی ٣ـی ساڵی داهاتوودا نمایش دەکرێت، پێشبینی دەکرێت نمایش کردنی بکەوێتە پێشانگای MWC 2018ـەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ