10
بابەتی گرینگ 29, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

کۆمپانیای HTC مۆبایلێک بە ڕوونمای 4K نمایش دەکات

کۆمپانیای HTC خۆی بە دەستەوە نادات و بەردەوامی دەدات بە بڵاوکردنەوەی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی. وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بەرهەمێکی جیاوازتر نمایش بکات.

بە پێی هەواڵێکی DigiTimes کە سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای HTCـەوە پێی ڕاگەیاندووە، بەرهەمی ئاست بەرزی کۆمپانیای HTC بریتی دەبێت لە HTC U12، کە خاوەنی ڕوونمایەکی ڕوونی 4K و چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٨٤٥ دەبێت، کامێراکانی دواوەی دوانە هاوێنە دەبێت وە ئامادە دەکرێت تا لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا نمایش بکرێت.

ئەگەر ئەو زانیارییانە ڕاست بێت ئەوا مۆبایلی HTC U12 دەبێتە سێیەمین مۆبایل لە دوای هەردوو مۆبایلی سۆنی ئێکسپێریا Z5 و XZ Premium، لە جیهاندا کە خاوەنی ڕوونمایەکی 4K بێت. هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی تایبەتمەندیی ڕوونمای بێ سنور(بێ لێوار) بێت، بەو جۆرەش دەیکاتە یەکەمین مۆبایل لە جیهاندا کە بێ لێوار بێت و ڕوونی ڕوونماکەی 4K بێت.

لە هەواڵێکی دیکەشدا کە بڵاوبوەتەوە، باس لەوە دەکرێت کەوا کۆمپانیای HTC بە نیازە مۆبایلێکی هەرزانتر لە HTC U11 نمایش بکات، کە لە جۆری لایت بێت و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە ٥.٩٩ ئینچ بێت بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ، کە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٦٦٠ و ڕامێکی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ٦٤ گێگابایتی دەبێت، وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ١ـی ساڵی داهاتوودا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە :
تاگەکان HTC کۆمپانیای HTC
بۆچونی تۆ