10
مۆبایل و تابلێت 29, كانونی یه‌كه‌م 2017

کۆمپانیای Zanco سەرقاڵی بەرهەم هێنانی بچووکترین مۆبایلە لە جیهاندا

هەریەک لە کۆمپانیایەکانی وەبەرهێنانی مۆبایل، هەموو ساڵێک بە جۆرێک مۆبایلەکانیان دەخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە، کە بە شێوەیەکی گشتیی خاوەنی ڕوونمایەکی گەورە و تایبەتمەندیی ئاست بەرز و کۆمەڵێک شتی دیکەن، بەڵام کۆمپانیای Zanco جیاوازتر لە کۆمپانیایەکانی دیکە لە هەوڵدایە بچووکترین مۆبایلی جیهان بەرهەم بهێنێت و بیخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

مۆبایلەکە ناوی Zanco tiny t1ـە، مۆبایلێکی سادەییە کە تەنها دەتوانرێت پەیوەندیی و نامەی SMSـی پێ ئەنجام بدرێت، تەنها پشتیوانیی لە تۆڕی 2G دەکات، خاوەنی پاتریەکە بە توانستی ٢٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێر، دەتوانێت تا ٣ ڕۆژ بەرگە بگرێت.

خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە ٠.٤٩ ئینچە لە جۆری ئۆڵید بە ڕوونی ٦٤ پێکسڵ لە ٣٢ پێکسڵدا، خاوەنی تەختەکلیلێکی فیزیکییە، بەهۆی قەبارەی بچووکی مۆبایلەکەوە ڕەنگە لە کاتی بەکارهێنانی تەختەکلیلەکەیدا هەڵە ئەنجام بدەیت.

ئەم مۆبایلە پشتیوانی لە سیم کاردی نانۆ دەکات و خاوەنی بیرگەیەکی ناوەکی ٣٢ مێگابایتە، کە دەتوانێت ٣٠٠ ژمارە مۆبایل و ٥٠ نامە لە خۆیدا هەڵبگرێت.

کێشی مۆبایلەکە تەنها ١٣ گرامە و وا بڕیارە ساڵی داهاتوو، بە نرخی ٥٠ دۆلار دەست بە فرۆشتنی بکرێت

سەرچاوە :
تاگەکان مۆبایلی نوێ
بۆچونی تۆ