ئای ئۆ ئێس 28, كانونی یه‌كه‌م 2017

بەهۆی کەمی خواستەوە، پێدەچێت ئەپڵ نرخی ٣ ئایفۆنە نوێیەکەی کەم بکاتەوە

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی DigiTimes بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە ئەپڵ بیر لە کەم کردنەوەی نرخی ئایفۆن ١٠ دەکاتەوە چونکە فرۆشی وەک پێویست نییە، تەنانەت هەندێک لە شیکەرەوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئەپڵ نرخی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەسیش داببەزێنێت، چونکە ئەوانیش ئەو خواستەیان لەسەر نییە کە ئەپڵ چاوەڕوانی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئایفۆنە نوێیەکان لە سینگاپۆرە و تایوان و تەنانەت ویلایەتە یەکگرتووەکانیش فرۆشیان بەو شێوەیە نییە کە چاوەڕێ دەکرا، پێدەچێت داشکاندنی نرخی مۆبایلەکان هاوکاربێت تاوەکوو خواست لەسەریان زیاد بکات.

لە ساڵانی ڕابردوودا ئەپڵ تەنها کاتێک بۆ هەمیشەیی نرخی ئایفۆنەکانی کەم دەکردەوە کە دوای ساڵێک ئایفۆنی لەوان نوێتر ڕادەگەیندرا، بەڵام ئەمجارە بارودۆخەکە جیاوازە و ئەگەری هەیە ئەپڵ هەر لە بەهارەوە ناچاربێت نرخەکان کەم بکاتەوە، پێویستە چاوەڕێ بکەین و ببینین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ