بابەتی گرینگ

شاومی تایبەتمەندییەکی iPhone X لە ڕووکاری MIUI 9ـی مۆبایلەکانیدا دووبارە دەکاتەوە

کۆمپانیای شاومی لە بار و دۆخی تاقیکردنەوەی نوێترین کۆنترۆڵی جوڵەدایە بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی، نوێترین جوڵەکەی شاومی بە ناوی (full display gestures) ناسێراوە، لەگەڵ نوێترین وەشانی تاقیکاریی.

ئەم جوڵە نوێیە هاوشێوەی ئەوەی ئایفۆن ئێکسە، کە بە پەنجە خشاندن بە شێوەییەکی خاو لە بەشی خوارەوە بۆ ناوەڕاستی ڕوونما دەبێتە هۆی ئەوەی ڕوونمای سەرەکی(Home Screen) بکرێتەوە، بە ئەنجامدانی هەمان کار ئەگەر بێت و برێک زیاتر پەنجەت لەسەر ڕوونماکە جێگیر بکەیت ئەوە بەشی نوێترین ئەپە کارکردووەکان(Recent) بۆ دەکرێتەوە، بە جوڵاندنی پەنجەت لەلای ڕاست بۆ چەپ یان چەپ بۆ ڕاست، ئەوە دەتوانیت بچیتە سەر پەڕەیەکی دیکە کە کارت پێکردووە.

ئەم تایبەتمەندییە پێشتر کۆمپانیای ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن ١٠ـدا بەردەستی خستووە بەهۆی سڕینەوەی دوگمەی سەرەکییەوە، هەربۆیە وادەردەکەوێت کە ئەم تایبەتمەندییە لە ئایفۆن ١٠ـەوە وەرگیرابێت.

ئەم تایبەتمەندییە بە زوویی بۆ بەکارهێنەرانی شاومی می میکس و میکس ٢، ڕێدمی ٥ و ڕێدمی ٥ پڵەس بەردەست دەبێت.

29 كانونی یه‌كه‌م، 2017